وتووێژ:بزوێنەری سوتانی ناوەکی
کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan
-- Barez Dara (لێدوان) ١٧:١٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC) من وەک قوتابی قۆناغی سێیەم لە کۆلێژی ئەندازیاری بەشی میکانیک دەستم کردوە بەکارێکی خۆبەخشانە لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی تاکی کوردیدا.بە گەران و چاو خشاندن بە ویکیپیدیای کوردی نەمتوانی هیچ شتێکی جوان وتەواو ببینم ،چونکە ئێمەی قوتابی ئەم بابەتە وەک مەنهەج دەیخوێنین بۆیە بە گرینگم زانی کەئەو بابەتە وەربگێرم هەرچەندە کەسێک پێش من هەلستاوە بە وەرگێرانی بەلام بەهۆی کەمی و کرچوکالی و کەمی لە وەرگێرانی و من بەپێویستمزانی کە تەواوی بابەتەکە وەربگرێم هەرچەندە من بەکۆتایم نەگەیاندوە بەلام من بەردەوامم لە کارکردن لەسەری..هیوادارم کە ڕێگر نەبن لەو هەوڵە ئامانجدارەی من ....زۆر سوپاس -- Barez Dara (لێدوان) ١٧:١٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
- @Barez Dara:، سپاس بۆ بەشداریت لە ویکیی سۆرانیدا. وەک دیارە پێشتر وتارێکمان لەم بارەوە بە ناوی مۆتۆری سووتانی ناوەکی ھەیە. بۆیە ئەگەر دەزانی ئەم زانیارییەی لێرە نووسیوتە پڕ و پەرداخترە، بە سەرچاوەوە زیادی بکە بەو وتارەکە. سپاس. ئەگەر یارمەتیت پێویست بوو بانگمان کە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:١٣، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)
دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە
دەستکاریسڕینەوەی ئەم پەڕەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر دەربڕدراوە. ئەو کەسەی ئەم ئاگادارییەی لێرە داناوە، دژ بە سڕینەوەی خێرای ئەم لاپەڕەیە و دەیەوێ لە لاپەڕەی لێدوانی ئەم پەڕەیە سەبارەت بەوە وتووێژ بکات. داواکاری ئەم بەکارهێنەرە ئەوەیە کە لە کاتی ئێستادا هەوڵی سڕینەوەی خێرای ئەم پەڕە بوەستێت. ئاگادارتان دەکەینەوە ئەم داخوازییە بەرگری سڕینەوەی ئەم پەڕەیە ناکات و ئەگەر پەڕەکە بە ڕوونی لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت، یان بە زووترین کات ڕوونکردنەوەی باش نەدرێت بۆ بەرگری لە سڕینەوەی خێرا، لەوانەیە بسڕیتەوە بەھەرحاڵ. مادام تاگی سڕینەوەی خێرا لەسەر ئەم پەڕە هەیە، نابێت ئەم تاگەش لابرێت.
|