وتووێژ:بزرۆکە

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

«بزرۆکە» دەنگێکە وەک schwa یان Schwa کە بۆ نموونە لە ئینگلیسی و ئالمانیدا دەبینرێت. شتێک وەک /a/ لە وشەی about دا. Hamid Hassani (لێدوان) ‏٢٣:٤٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک Hamid Hassani من بەڕاستی دڵنیا نیم بزرۆکەی ئێمە ڕێک شوا بێ. بۆ نموونە لە وشەی gallonدا کە /ˈɡælən/ دەخوێنرێتەوە زۆر لە بزرۆکە دەچێ بەڵام لە وشەی teacherدا /ˈtiːtʃə/ ئەسڵەن وەکوو بزرۆکە نایەتە بەر گوێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٠، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کاک چالاک، ڕێک وەک یەک نین، بەڵام نزیکن؛ هەروا کە بەتەقریب لە هیچ زمانێکی تردا وەک یەک نین. هەر بۆیە نووسیومە «دەنگێکە وەک...». لە فۆنۆلۆجیی فارسیی نوێدا هیچ دەنگێک نە لە واچی/ فۆنیمی «شوا»ی ئینگلیسی ئەچێ و نە لە واچی بزرۆکەی کوردی. هەروا کە جنابت بەباشی دەزانی، بزرۆکە لە ئەلفوبێی کوردیی ناوەندیدا نییە (وەک لەم وتارەشدا باسی کراوە) و هەروا «شوا» لە ئەلفوبێی ئینگلیسیدا نابینرێ. تەنیا لە ئەلفوبێی فۆنەتیکی ناونەتەوەیی‌دا هێنراون.
چەند ڕۆژ ڕابردوو ئەم وتارەم ئەخوێندەوە کە لەباری تاریخی (یا دیاکڕۆنیکەوە؛ فارسی: «درزمانی/ تاریخی») سەرنج‌ڕاکێشە و باسی حەزفی شوای لە بڕێک لە زمانەکانی هێندوئاریاییدا کردووە.
ئەمەوێ لە کتێبی دەنیێل نیل مەکێنزیدا (واتە: D.N. MacKenzie: Kurdish Dialect Studies, Oxford University Press, 2 Vols., 1961) بۆی بگەڕم، بزانم چی وتووە... نازانم ئەم کتێبەت هەیە یا نا، کاک چالاک. من هەمە و فایلی پی‌دی‌ئێفیشیم هەیە (بەڵام بەداخەوە فایلەکەی searchable نییە). ئەگەر بتەوێ ئەتوانم بۆت بنێرم. بژیت! Hamid Hassani (لێدوان) ‏١٦:٣٨، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک حەمید. من ھەر دووک بەرگی ئەم کتێبەم ھەیە. لە بەرگی یەکەمی ئەم کتێبەدا مەکێنزی لەبارەی بزوێنەکانی شێوەزاری سلێمانی دواوە. لە بارەی بزرۆکەدا نووسیویەتی دوو ئەلفۆنی ھەیە یەکیان [ɪ] وەکوو ئاسایش و ئەوی تریش [ɨ] (وەکوو پشت).
بەڵێ وایە بزرۆکە لە زۆر شوێنان گۆکردنی تەنانەت ڕەفتاریشی لە شوای ئینگلیزی دەچێ. ھەر وەک چۆن لە کوردیدا زۆر جار بزرۆکە دەقرتێنن لە ئینگلیزیشدا شوا ھەر ئاوایە (بۆ نموونە /ɛvɹi/ ← /ɛvəɹi/).
جاروبار خۆم وەکوو پیتی «ı»ی ئازەربایجانی و تورکی دێتە بەر گوێم (یانی [ɯ]). بە بڕوای من لە ئەزموونگە نەبێ، ناتوانین بزانین بەڕاستی چۆناوچۆنە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٤، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک چالاک. بەڵێ، زۆربەی زمانە تورکییەکان — جا بۆیە ناڵێم هەموویان، چونکوو هەموویان ناناسم — هەر دەنگێک (کە وەک جنابت فەرموت، بە پیتیشیان داناوە) وەک «بزرۆکە»ی لای خۆمان و «شوا»ی ئەولایان هەیە. وەڵڵا کاکە زۆر ساڵە بۆ فایلی searchableـی کتێبەکەی ئەو پیاوە بلیمەتە دەگەڕێم و چاوەڕوانم بزانم کەسێک لەو چەشنە فایلەی هەیە یان نا... ئەوەی من هەمە scan کراوە. بڵێی ڕۆژێک بتوانین بیدۆزینەوە؟ Hamid Hassani (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا زەحمەتە کاکە حەمید. فەرھەنگی پاڵەوییەکەی دەتوانی تێیدا بگەڕێی نازانم ئەمەیان بۆ ئاوایە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٦، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بزرۆکەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٤٠، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بزرۆکە".