وتووێژ:ئەوک
ناوی ئەم وتارە ئاخرەکەی کشکشێیە یا گەروو؟ ئەم ئاغە کە تازە دەسی بە کار کردە ھەر ئەچێتە ناو وتارەکە و ناوەکەی دەسکاری ئەکات وەلی ناوەکان ناگۆزێتۆ. ئیسە سوئال ئامەیە: گەلۆ گەروو = حەنجەرە یا قڕوو؟ ویکییەکانی تر وەکوو فارسی وتیانە حەنجەرە، سوئالەکەی تریش ئەمەیە: گەلۆ لە کوردیا حەنجەرە ئەوێتە کشکشێ (یا نیسک)؟ مادیوتووێژ (١٣ی گوڵانی ٢٧١٢) ٠٧:٥٩, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
کاکە دەسە خۆش بێت بۆ جواوەکەت. مادیوتووێژ (١٣ی گوڵانی ٢٧١٢) ٠٨:١٥, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
- ئەم کشکشێ و نیسکە لە کوێ ھاتووە؟ کەس نازانێ؟--چالاکWьтуwеж (١٣ی گوڵانی ٢٧١٣) ١١:٠٩, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
- ئەگەر سەرنجێکی سەرچاوە پزیشکییەکان بدەین، دیارە کە (حلق) لە عەرەبی، فارینکس لە ئینگلیزی، (گەروو) لە کوردی‌دا یەکێکن. وشە ھاوتاکانی گەروو لە زمانی کوردی بریتین لە:(گەڵوو، گڵوە‌زێ، گەوری، قوڕگ، قوڕوو، ئەوک، تینێ، تیەنێ، قورتاسە، ناق، خووز، بین، ناخڕە و...).
بەڵام (حنجرە) لە عەرەبیدا، (لارینکس) لە ئینگلیزی‌دا و (کشکشێ و نیسک) لە کوردی‌دا لە گەڵ گەروو جیاوازن. ئەگەر پێویستی بە لێکدانەوەی زۆرتر ھەبێ، ئامادەم تا بە سەرچاوەی بڕواپێکراوەوە بێمەوە خزمەتتان. سەرچاوەی ئاسانی ئەم بابەتەیش:(فەرھەنگی فارسی بە کوردی زانکۆی کوردستان، چاپی دووھەم، ١٣٩٢ ھەتاوی. Henry Gray's Anatomy of the Human).
سەبارەت بە داکەوتنی (ئ) ی ئەندام لە وشەی تێکەڵی (کۆئەندام) دا دەبێ بزانین کە ئەمە رووداوێکی ئاساییە لە زماندا کە وشەکان لە سەکتە دەرباز دەبن و بۆ ئاسان و رەوانی سەر زار دەسوێن، ئەمە ھەر لە وشە کوردییەکاندا بووە و رەچاو نەکردنی ئەم بنەمایە بە سوودی زمانەکەمان نییە. ھەر لە کۆنەوە بووە: (لەم: لە ئەم)، (لەو: لە ئەو)، (باراناو: باران ئاو)، (بەم و بەو: بە ئەم و بە ئەو)، (مامۆستا: مام ئۆستاد) و... کەوا بوو وشەی (کۆندام) زۆر لە سەر زار خۆشتر و بەکەڵک ترە تا (کۆئەندام).Aminijian (لێدوان) ٢٢:٥٤, ٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
بەڕێزان مادی و Aminijian بەداخەوە ئێوە ھەر دووکتان بە ھەڵە چوون. وشەی «گەروو» لای ئێمە خەڵکی موکریان باوە. کاک Aminijian تۆ ڕاست دەکەی بە عەرەبی بە گەروو دەڵێن حلق و ھەموومانیش دەزانن بە فارسی دەڵێن گلو (گەلوو). ئەوم وشەیە چ لە موکریان و چ لە زمانی فارسی‌دا بە مانای Throat لە زمان ئینگلیزیدایە (نەک Larynx یان Pharynx). ئەوەی کە بە کوردی بە Larynx دەڵێن چی من نازانم، ھەر ئەوەندە دەزانم لای ئێمە بە Throat دەڵێن گەروو و بە Larynx دەڵێن حەنجەرە (کە عەرەبییە). لە سەرچاوەیەکی زانستگای ھاراردیشدا بەرامبەر بە گەروو نووسراوە Throat. لە سەچاوەیەکی ئاڵمانیشدا Kehle ھاتووە کە بە مانای Throatی ئینگلیزییە. لە پاڵەویشدا ئەم وشەیە بە شێوازی گەلۆگ (galōg) ھاتووە و لەویشدا ھەر بە مانای Throat ھاتووە. تا ئێستا وتاری Throat لە ویکی کوردی‌دا نەنووسراوە بەڵام ئەگەر بڕیار بێ بنووسرێ دەبێ ناوی «گەروو» بێ. بۆیە ئەم وتارە دەبێ بگوێزینەوە. جا بە کوردی بە حەنجەرە دەڵێن چی نازانم بەڵام ئەگەر ڕێزدار Aminijian دڵنیایە وشەکانی کشکشێ و نیسکە ھەیە دەتوانین بیگوێزینەوە بۆ ئەم ناوانە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٠:١٣, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ئاغە وەڵا من کارم نییە وەلی ئەو قسە کە بێژین قڕوو و حەنجەرە یەکێ نین قسەیە درووسە، حەنجەرە بەشێکە لە قڕوو، لە ئەسڵا حەنجەرە ئەو بەشەیە لە ناو قڕووا کە دەنگەکان درووس ئەکات و ئەوەڵی بۆری ھەناسەیە. وەلی کشکشێ باو نییە، من ھەر حەنجەرەم پێ باشە کە گشتمان ئەزانین چییە، جا کشکشێیس لە ناو وتارەکا ئشارەی پێ بکرێ و ڕەوانکەریشی بێت. مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٥:٥٧, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
- من دژ بە وشەی بیانیم. مام مادی ڕاست دەکەی زۆر وشە ھەیە کوردی نین و ھەموومانیش دەزانین یانی چی بەڵام کوردی بە کار بھێنین باشترە. ئەگەر وا بێ دەبێ زۆر وشە بکەینەوە بیانی بە ھۆز بڵێین عەشیرە، به نەتەوە قەوم و … ھەر چی ھەموو دەزانن یانی چی. وشەی کوردی باشترە بەڵکوو باوتر بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:٢٠, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
- قانوونی ویکیپیدیا ئێژێ کە ناوی باو شەرتە، منیش نەموتە کوردییەکەی خراوە وەلی وەختێ کوردێک بێتە ناو ویکی سۆرانی و بیخوێنێتۆ و ھیچ حاڵی نەوێت بە کار چی دێت؟ ئاخر مەگەر ئەم ویکییە بۆ کێ ئەنووسرێ؟ دەی ئەشێ کوردێک لی حاڵی بێت؟ پەس وشەی کوردی لە سەر جێی خۆی بێت، ناو وتارەکەیشا بێت وەلی وتارەکە جۆرێک بنووسرێت کە چوار موسوڵمانیش لی حاڵی بێت! مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٨:٤٨, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
به‌ڕێزان، له‌وه‌ی که گوتم (ئ) له کۆئه‌ندامدا باشتره داکه‌وێت، دردۆنگم!
خۆشحاڵم که هه‌موومان له سه‌ر ئه‌وه رێک هاتین که بابه( حنجر) و ( حلق ) یه‌کێک نین و گه‌روو ناتوانێ وه‌کوو هاوتای هه‌ردووکیان بێت، هه‌موومان ده‌زانین کاتێ له زمانی کوردی‌دا ده‌ڵێن " گه‌رووم گیراوه و ده‌نگم ده‌رنایێ" مه‌به‌ست به‌شی خوارووی گه‌رووه که له ئاست (حنجره)دایه، دیاره سه‌رماش ده‌خۆین ته‌واو به‌شه‌کانی گه‌روو تووش ده‌بێ . به‌ڵام که‌م پێش دێت که که‌سێک تووشی نه‌خۆشی خودی ( حنجره) بێ. له کورده‌واری خۆماندا هه‌ر به‌م هۆیه وشه‌ی کشکشێ غه‌ریبه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه له سه‌ر نه‌بوونی نییه، وه‌ک زۆرێک وشه‌ی تر که غه‌ریب بوون و ئێستاکه زۆر باون!! به‌ڕای من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌ی کشکشێ داتاشراویش بێ ، باشتر له‌وه‌یه سه‌رمان لێ بشێوێ- هه‌رچه‌ن له داتاشراو ناچێ!-Aminijian (لێدوان) ١٩:٢٥, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
- من کێشەم لەسەر کشکشێ نییە. باوەڕ ناکەم ئەم وشەیە داتاشراو بێ و ڕەنگە لە ناوچەیەکی کوردستاندا باو بێ بەڵام لە کوێ خوا دەزانێ. ھەموو وشەیەک لە سەرەتاوە باو نەبووە و بەشی زۆری وشەکانی پزیشکیش ناباون، ئەوەش لەسەری. ھەر بۆ نموونە وشەی «خوڵقاندن» (کە عەرەبییە) لە سۆرانی‌دا جاران زۆر باو بوو بەڵام دوایی وشەی «ئافراندن» کە لە کرمانجیدا ھەبوو توانی جێگای بگرێتەوە. تەنانەت وشەی «ئافرێنەر»یشی دوایی لێ دروست بوو. بۆیە ئێمە دەبێ ڕێگە بدەین بۆ وشەی کوردی کە بە کار بگیرێ ھەتا باو ببێ.
- بەڵام سەبارەت بە گەروو کاک Aminijian من دڵنیا نیم کە لە کوردی‌دا بە pharynx دەڵێن و لە ھەموو سەرچاوەکانیشدا ھەر بە Throat ھاتووە. دەی باشە ئەگەر وابێ بە کوردی بە Throat دەڵێن چی؟
- سەبارەت بە کۆئەندامیش منیش دوودڵم. لە کوردەواریدا ئەگەر «ۆ» پێش «ئا» بێت نموونەیەک ھەیە: بـۆ ئاوا دەکەی کە زۆر جاران دەڵێن بـوا دەکەی بەڵام ئەگەر «ۆ» پێش «ئە» بێت نازانم چۆنە.
- لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٠٣, ٧ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سه‌باره‌ت به گه‌روو
دەستکاریبهڕێز چالاک، سڵاوی گه‌رمت پێشکه‌ش!
قسه‌که‌ی جه‌نابت جوانه و له گوڵی ده‌گرم. گه‌روو ده‌بێ هه‌ر ئه‌و 'Throat ه بێ، گه‌روو به به‌شی پێشه‌وه‌ی مل ده‌ڵێن به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه:( ئه‌وک، کشکشێ، ماسوولکه، تاندۆن و...)، له‌ڕاستیدا قوڕگ و هاوتاکانی مانای فارینکس پڕده‌که‌نه‌وه، واته:
-Throat = گه‌روو، گه‌ڵوو ،...= به‌شی پێشه‌وه‌ی گه‌ردن که له زۆرێک ئه‌ندام پێک هاتوووه.
فارینکس = قوڕگ، ئه‌وک و.... = به‌شی ناوه‌وه‌ی گه‌روو، که داڵانی پێداچوونی هه‌وا و خۆراکه و له سێ به‌ش پێک هاتووه: لووتی، ده‌می و کشکشه‌یی ( خۆشمان ده‌ڵه‌ین: ناو گه‌رووم دێشێ).
لارینکس = کشکشێ یا هه‌ر وشه‌یه‌کی تر، به‌شێک له گه‌روو که مه‌ندامی به‌رهه‌م هێنانی ده‌نگه.
تکایه ڕای خۆتان بنووسن!— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- من بۆ دانانی لارینکس = کشکشێ و Throat = گەروو گرفتم نییە بەڵام نازانم فارینکس = قوڕگ دروستە یان نا. لە موکریان گەروو باوە بەڵام لە ناوچەکانی تر ناڵێن گەروو و لە جیاتی ئەو دەڵێن قوڕگ (بۆ نموونە لە بانە). یانی لای وان قوڕگ = گەروو. بۆیە پێم باش نییە ئێمە مانای قوڕگ بگۆڕین. جا ئەگەر من بە ھەڵە چووم یا پێشنیارێکی باشتر ھەبێ تکا دەکەم دۆستانیش بۆ چارەسەربوونی کێشەکە بڕوای خۆیان بنووسن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ٠٧:٣٥, ٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
گه‌روو
دەستکاریبرای خۆشه‌ویستم، له‌پێشدا یه‌ک پرسیار:
- سه‌رما ده‌خۆی قوڕگت باش ناڵێ، کزه کزیه. ده‌چیته لای دوکتۆر و پێی ده‌ڵه‌ی:
«دوکتۆر گیان قوڕگم گیراوه و ده‌کزێته‌وه»: قورگ یان ئه‌وک ئه‌و شوێنه‌یه که له کاتی سه‌رماخواردندا سوور ده‌بێته‌وه و هه‌و ده‌کا، بڕێجاریش چڵکین ده‌بێ. بڕێ جاریش چڵک له سینووسه‌کانه‌وه ده‌چۆڕێته‌وه ناو قوڕگ و به‌شی سه‌رووی قوڕگ ( ئه‌وکی لووتی )گیرۆده ده‌کا. چۆڕانه‌وه‌ی چڵک له به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی قوڕگ به‌ره‌و خوار ده‌بێته هۆی تووش بوونی به‌شی خوارووی قوڕگ ( به ناوی ئه‌وکی کشکشێ ) و گواستنه‌وه‌ی چڵک و هه‌و بۆ کشکشێ و کپ بوونی ده‌نگ
- کاتێک سه‌ری مریشک ده‌بڕیت زۆرتر ده‌ڵێن« گه‌روو بڕین » نه‌ک قوڕگ بڕین، مه‌گه‌ر به هێما!
کاتێک گه‌روو ده‌بڕیت؛ قوڕگ، ڕه‌گه‌کانی کارۆتید و ... ، ده‌ماره‌کان، ماسوولکه‌کان و هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌روو ده‌قرتێ. Aminijian (لێدوان) ١٠:٥٤, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
پێشنیار ده‌که‌م ئه‌م په‌ڕه‌یه ناوه‌که‌ی بگۆڕێت بۆ ئه‌وک یا قوڕگ.
- Throat= گه‌روو، گه‌ڵوو
- Pharynx = ئه‌وک ، تینێ، قوڕگ
- Larynx = کشکشێ
ناو
دەستکاریباسەکە زۆر درێژ ناکەمەوە بەڵام ئەوەی ڕاست بێ گەروو و قوڕگ ھەر یەک شتن. لە مەڵبەندی وایە دەڵێن گەروو و لە مەڵبەندی تر قوڕگ (و لقوپۆکانی وەک قوڕوگ، قوڕوو، قڕگ). فەرھەنگێکی کوردی بە فارسیم ھەیە ھی ١٥٠ ساڵ لەمە پێش. لەوێشدا قوڕگ «گلو»ی فارسی و Boğazی تورکی مانا لێدراوەتەوە. وشەی قوڕگیش ھەر لە گەروو وەرگیراوە بەم جۆرە:
- گەروو > قڕوو > قوڕوو > قوڕگ
تەنیا وشەیەک تا ئێستا بە مانای pharynxم دیوە ھەر وشەی «ئەوک»ە. بۆیە دەیگوێزمەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٩:٣٨، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)