ماوەیەکە پەرەپێدانی وتارەکانی هەندەسەم ڕاگرتووە، لە بەکارهێنەران داوا دەکەم لەم گفتوگۆیە بەشداری بکەن و ڕای خۆیان بڵێن. سپاس --Aza ١٥:٥٦, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وشەی هاوسەنگی کوردی بۆ "هەندەسە" (هەرچەن کە هەندەسە بۆخۆی بە عەرەبی کراوی وشەیەکی کوردییە) ئەندازەگەری یان ئەندازەزانی یە، نەک ئەندازە (بڕوانن بە ناوەڕۆکی وتارەکە سەرچاوشم داناوە). لە بەکارهێنەرانی ویکیپیدیا داوا دەکەم لێرەدا ڕای خۆیان سەبارەت بە گۆڕینی وشەی هەندەسە بە یەکێک لەو وشانە دەربڕن. باو بوونی ئەو وشانەشتان لە بەر چاو بێت.

بۆ ئاگاداریتان لە ڕەوتی باسەکە: ئەم باسە لێرەوە دەستی پێکردووە.

سپاس--Aza ٠٦:٥٥, ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دژەڕا دەستکاری

  • سڵاو کاک ئازا، هەندەسە وشەیەکى عەرەبییە،
    مهندس ـیش لە هندسة ـەوە هاتووە.

گەر بڕوانیتە ئێرە گووگڵ دەبینیت قسەکەى جەنابت راستە، کە وشەکە لەرستیدا فارسییە و لە ئەندازەوە هاتووە و عەرەب کردوییەتى بە ئەندازە. بەڵام ئەوەى گرنگە لێرە، ئەوە نییە بەتەنها بەکارهێنەر چۆن و تاچەند بەئاسانى پەڕەکان دەدۆزێتەوە، بەڵکو بەکارهێنانى وشەى رەسەنى کوردییە و تێکەڵکردنى زمانى کوردییە. من گەر ئەندازەم هەبێت، بۆچى بچم هەندەسە بەکاربەرم؟ بەهۆى ئەوەى عەرەبیش هەندەسە بەکاردىهێنێت، و هەم وشەکەش زۆرتر عەرەبییە، ئەوا ئەندازە درووستترە و کوردیترە و جیاماندەکاتەوە لە عەرەب.

کاک برووسک! منیش ڕام گۆڕا، با بیکەن بە ئەندازە. هەندێ لە پەرتووکەکانی قوتابخانەکانی هەرێمم لە سەر وێب داگرتووە، بەزۆری دەڵێن ئەندازە. سپاس کە سەبرت کرد و ڕاوەستای!  سوپاس

بەڵام وابزانم ئەندازە ڕوونکردنەوەیەکیشی بوێت، چونکە ئەندازە بە مانای پێودانگیشە: پێودانگی درێژایی=ئەندازەی درێژایی. بژیت--Aza ٠٦:٠٩, ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

برالە، ئەگەر ئەمەت دی سڵاوت لێ بێت. تەماشایەکی ئێرە بکە، شت لە ئەرەبی و فارسی وەرگیرێت هەروا تیک ئەچێت. جیۆ+مێتری ویکی ئینگلیزی. کەواتە ئەندازە هەردوو ماناکە هەڵگرێت دروسترە. نازانم بۆچی بە هەندەسە ماوەتەوە. سوپاس هیوا (لێدوان) ١٣:٢٧, ٨ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
زۆرباشە، پێمخۆشە کە بۆخۆت گەیشتیتە ئەو ڕایە، پەڕەی روونکردنەوەش دەکرێت هەبێت، دەستبکەین بە گواستنەوە؟ --برووسک ١٩:٢٦, ٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەنجام دەستکاری

هەندەسە دەکەین بە ئەندازە. هەم کوردییەکی تەواوە هەم ژی باوە.--Aza ٠٩:٥٢, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەندازە".