وتووێژ:ئیسلامەتی
دوایین لێدوان: ٥ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
ناو
دەستکاریبە بڕوای من ئەمەش بە کوردی دەبێتە ئیسلامیەتی یان ئیسلامێتی.--چالاک وتووێژ ١٤:٠٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- لە کوردی چ پاشگرێک بەرانبەری (ism)ە؟ گەر (-خوازی) بێت، دەکرێ ئەم ناوە بکەینە ئیسلامخوازی. ھەرچەند پاشگری (-گەرایی)یش بەکاردێ، بەڵام ئەوە کە دیارە لە فارسی وەرگیراوە. سەرچیا — ١٨:٠٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- ئیسلامەتی باوترە لە ئیسلامیەتی .--Aza (لێدوان) ٠٦:٤٣، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- وایە ئیسلامەتی باوترە. کاک سەرچیا -ism پاشگرێک نییە بتوانی رێک یەک بەرامبەری بۆ دابنێی لە کوردیدا. ھەڵگری چەندین مانایە. لەم بابەتەوە وتارێک بە فارسی نووسراوە بەجوانی ماناکانی -ismی ڕوون کردووەتەوە (و بەرامبەرەکانی لە فارسیدا). ئێمەش ھەر دەبێ وا بکەین.--چالاک وتووێژ ٠٧:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- برایان بیر لە پاشگری ـگەریش بکەنەوە گەرایی بەتەواو فارسییە بەڵام ئەمەیان کوردییە و کەموکورت باویشە وەک سۆفیگەری، سەلەفیگەری، شیعەگەری ئەمەش دەتوانێ "ئیسلامگەری" بێت؛ ئەمەم تەنیا بۆ بەرامبەری پاشگری -ism گوت ئەگینا "ئیسلامەتی" باوتر و کۆنترە. کاردۆ جاف (لێدوان) ١٩:٢٨، ٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- وەڵڵا ئەمەش بە فارسی دەزانم. -گەر و -گەری لە کوردیدا تەنیا بۆ ناوی پێشە بەکارھاتووە (وەک ئاسنگەر(ی)، کیمیاگەر(ی)، مسگەر(ی)، نەشتەرگەر(ی) و ...) نەک بەرامبەری -ismی ئینگلیزی. بە مانای -ism فارسییە و کوردی نییە وەک لە فارسیدا دەڵێن صوفیگری، قاضیگری، وحشیگری، یاغیگری و ... .
- ئەوەی یەکەمیان کە کوردییە لە گەر+ی دروست بووە چون ھەم دەتوانی بڵێی ئاسنگەری ھەم ئاسنگەر. بەڵام ئەوەی دووەم کە فارسییە و ھەر ڕوالەتی وەکوو ئەوەی کوردی دەچێ پاشگرێکی سەربەخۆیە چونکە وتت قاضیگری ناتوانی بڵێی *قاضیگر. --چالاک وتووێژ ١٢:٤٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- دروستە، ڕاست ئەفەرمووی. بەڵام تکایە ئەگەر بەکار هێنانی بە نادروست دەزانن، مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەرچی فارسییە بەڵام ئەگەر بەکارهێنانی لە کوردیدا دروستە با هەر بمێنێ ئەگەر هەڵەیە با ئیسڵاحی بکەین (ئەو نموونانەی کە هێنامان بیانکەین بە کوردییەکە). -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٢٠:٠٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- وەڵڵا مەسەڵە دروست و ھەڵە نییە مەسەڵە ئەمەیە ئەم پاشگرە فارسی ڕووتە و ھیچ پێویست نییە ئەم پاشگرە قەرز بکەین و برەوی پێ بدەین لە کاتێکدا لە کوردیدا پاشگری ترمان بۆ ئەمە ھەیە. نەمان بوایە دەم وت با ھەبێ لە ھیچەکە باشترە.--چالاک وتووێژ ٠٦:١٧، ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- کەواتە با ئەم وشەگەلە ئیسڵاح بکرێن لە ویکیپیدیای کوردیدا..
- یەک چتی تریش کاک چالاک ئێستا ئیسلامیزممان کرد بە ئیسلامەتی، ئیسلامیست بکەین بە چی؟ -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٠٨:٥٢، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- ھەر دەبێتەوە ئیسلامی. ھەڵبەت ئەم ئیسلامی-یە ناوە وەک بڵێی من ئیسلامیم یانی ئیسلامیستم. ئەوی تر ئاوەڵناوە و دوای ناو دێ بەرامبەری Islamic وەک دەولەتی ئیسلامی.--چالاک وتووێژ ١٣:١٧، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- دروستە، ڕاست ئەفەرمووی. بەڵام تکایە ئەگەر بەکار هێنانی بە نادروست دەزانن، مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەرچی فارسییە بەڵام ئەگەر بەکارهێنانی لە کوردیدا دروستە با هەر بمێنێ ئەگەر هەڵەیە با ئیسڵاحی بکەین (ئەو نموونانەی کە هێنامان بیانکەین بە کوردییەکە). -- کاردۆ جاف (لێدوان) ٢٠:٠٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- برایان بیر لە پاشگری ـگەریش بکەنەوە گەرایی بەتەواو فارسییە بەڵام ئەمەیان کوردییە و کەموکورت باویشە وەک سۆفیگەری، سەلەفیگەری، شیعەگەری ئەمەش دەتوانێ "ئیسلامگەری" بێت؛ ئەمەم تەنیا بۆ بەرامبەری پاشگری -ism گوت ئەگینا "ئیسلامەتی" باوتر و کۆنترە. کاردۆ جاف (لێدوان) ١٩:٢٨، ٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- وایە ئیسلامەتی باوترە. کاک سەرچیا -ism پاشگرێک نییە بتوانی رێک یەک بەرامبەری بۆ دابنێی لە کوردیدا. ھەڵگری چەندین مانایە. لەم بابەتەوە وتارێک بە فارسی نووسراوە بەجوانی ماناکانی -ismی ڕوون کردووەتەوە (و بەرامبەرەکانی لە فارسیدا). ئێمەش ھەر دەبێ وا بکەین.--چالاک وتووێژ ٠٧:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
- ئیسلامەتی باوترە لە ئیسلامیەتی .--Aza (لێدوان) ٠٦:٤٣، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئیسلامەتیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20160305203701/http://journals.cambridge.org/action/displayAbstract?fromPage=online&aid=152989 بۆ http://journals.cambridge.org/action/displayAbstract?fromPage=online&aid=152989 زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ١٦:٤٧، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)