وتووێژ:ئارووناوا

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن کاردۆ جاف لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سەرەتا ئاروینیاوا لە ھیچ کوێدا نەھاتووە و ئارویناوا (بە باشووری: ئارۊناوا) دروستە ئەو یێ زێدەیە لە کوێوە ھاتووە؟ ھەروەھا ئەمە گوتنە کەڵھوڕییەکەیەتی و حەرفی ۊ لە کوردیی ناویندا دەگۆڕێت بۆ یەکێک لە حەرفەکانی وو یان ۆ یان و، بێجیا لەمە ئارۊن بە ھاروون دەڵێن وەک دەزانن لە کەڵھوڕی و لەکی و ...دا ھەندێ جار ھێ دەبێتە ھەمزە وەک ئەور (ھەور)، ئەرمێ (ھەرمێ) و ھتد کەواتە ئەمەش بە کوردی ناوین ھارووناوایە نەک ئاروینیاوا، پاشان ئێستا کەڵھوڕەکان بەم شارە ئێژن شاباد و فارسەکان ئێسلام ئابادێ غەرب، ئارۊناوا یان ئارویناوا ناوی کۆنی ئەم شارەیە و ھەندێکیان ڕەنگە یەک جاریش نەیان بیستووبێ. شاباد لە سەردەمی شانشینیدا بەم شارە دەگوترا و پاش شۆڕشی ئیسلامی وشەی شایان لە سەرەتایدا سڕییەوە و ئیسلامیان دانا. ئەگەرچی ئارۊناوا بە باش دەزانم بەڵام ئەمانەم گوت بۆ ئەوەی کێشەیەک دروست نەبێ. خاوەن بڕیار ئێوەن. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٣٩، ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت کاک کاردۆ، ھەر شتێک کە لە ویکیپیدیای کوردی دانرابێت مەرج نییە تەواوەکەی بێت، بەتایبەت لایەنی ڕێزمانی و ڕێنووسی وشەکان، کە ھەڵە و کەموکوڕی زۆرن. گەر لە بابەتێک تەواو دڵنیابووی، و پەیوەندیشی بە وتارێکەوە ھەبوو کە گرنگی زۆر نەبوو، یەکسەر بی گۆڕن. -- سەرچیا‏١٧:٥١، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەنگی ۊ-ی کەڵھوڕی ڕێک بەرامبەری وو-ی سۆرانییە وەک دوور کە دەڵێن دۊر. بەر لە دانانی پیتی ۊ، بۆ ئەم دەنگە دوو پیتی وی بەکاردەھات بۆ نموونە دویر لە جیات دۊر. لە بادینیشدا ئەم دەنگە ھەیە و ئەوان ھەر بە دوو پیت دەی نووسن و ئەوانیش وەک کەڵھوڕی ھەر چی وو-یە دەیکەن بە ۊ (وی).
نازانم تا چ ڕادەیەک ھەقمانە وشەی شێوەزاری تر بکەینە سۆرانی. بەتایبەت لە ناوی تایبەت (خاص)دا بۆ نموونە بڵێین کورداڤا دەبێ ببێتە کورداوا. بە بڕوای من دەستکاریی وشەی تایبەت کارێکی نەگونجاوە.
بۆ ئەم وتارەش ئارووناوا ڕەنگە باش بێ یان ھەر شاباد. ئەگەر قەدیمییەکان دەڵێن ئارووناوا با ئەمە بێ دەنا ھەر شاباد. ئەمەش وا دیارە وەک قوڕەقەڵا بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تەنیا مەبەستی من ئاگادرکردنەوە بوو، خۆشم نازانم کامە بێ باشە، بەڵام لە بەشێکی دڵنیام من وادەزانم کارێکی نادروست نییە کە گۆکردنی شێوەزارەکان وەربگێڕین بۆ شیوەزارەکانی تر بۆ نموونە جوانڕۆ لە کەڵهوڕیدا دەبێت بە جوانڕوو لەبەر نەبوونی 'ۆ' ئێمەش حەرفی 'ۊ'مان نییە (ئەڵبەت لە هەندێ ناوچەدا هەیە) و دەیکەین بە 'وو' تەنانەت ئەگەر بڵێین 'وی' ناتەواوە و جێی 'ۊ' ناگرێتەوە و باشتر هەر ئەوەیە کە لە مێژوودا کراوە یانی هەموو 'ۊ'یەکی دەنگدار وەرگێردراوە، و بۆ هێ و هەمزەش هەمان بابەت بە دروست دەزانم ئەگەرچی ئەمەیان جیاوازە چوون بۆ بابەتی 'ۊ' ئێمە حەرفەکان هەر نییە بەڵام لەمەدا هەم هەمزەمان هەیە هەم هێ دەتوانین هەم بڵێین ئاروون هەم هاروون. لە نێوان شاباد و ئارۊناوادا ئەگەرچی شاباد باوە بەڵام دووەمینیان بە باشتر دەزانم، چون هیچ پەیوەندییەک لەنێوان شا(باد) و مێژووی ئەم شارەدا نییە و وشەکەش هەر فارسییە، کاک ئاکۆ جەلیلیانیش بە زۆری ئارۊناوای لە فەرهەنگەکەیدا بەکار هێناوە. لە کورمانجیشدا هەر ئاروون هاتووە، ئارووناوا و هارووناوا وەک یەک دەبینم. ئارووناوا باشە بەڵام هەر وەک وتم خاوەن بڕیار ئێوەن. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئارووناوا".