وتووێژی پەڕگە:Mizuki yamamoto.jpg

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad

دەمباش @Sakura emad:، تکایە ئەم وێنانەی کە کۆپی ڕایتیان هەیە ناکرێت بەم جۆرە باربکرێن. یەکەم ئەم وێنانە نوێن و وێنەگرەکەشیان زیندووە، ئەگەر ڕێگە هەبووایە ئەوا ویکیپیدیای ئینگلیزی پێش ئێمە ئەپڵۆدیان دەکرد. وە کاتێک وێنەی کۆپی ڕایت باردەکەیت دەبێت بە پێوانەی بچووک باربکرێن نەوەک بە گەورەیی (ئەگەر کەسێک بێت ئەوا دەبێت تەنیا سەر و ملی بێت). ئەگەرنا، بەم وێنە گەورەوە دەبێتەوە پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوە. هەوڵبدە وێنەیەک بدۆزیتەوە کە مافەکەی پارێزراونەبێت واتە لە ژێر مافەکانی (Creative commons license یان Public domain) بێت، ئەوکاتە دەتوانیت لە ویکیمیدیا کۆمۆنز باریان بکەیت بێ کێشە و کەسیش نایسڕێتەوە. وەک ئەم وێنەیەی کە خۆشت بارت کردووە. Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو Kushared-سان، سوپاس بۆ لێدوانەکەت پێش بارکردنی من ئەمزانی ئەم وێنەیە مافی پارێزراوە، بەڵام تکایە بڕوانە مۆڵەت نامەکەی من بەڕەچاو کردنی سیاسەتی ویلایەتەیەکرتووەکان بۆ بەکارھێنانی نائازادی داد دایریشتووە یاساکەی بەم شێوەیە داڕشتووە (وێنەکە بە تەواوی مافی پارێزراوە و مۆلەتنامەی ئازادی بۆ نەدراوە) و ئەم کارەش ناکەوێتە ھیچ لە پۆلە پەسەندکراوەکانی ویکیپیدیا، بەڵام بەھەرحال سیاسەتەکە بەم شێوەیە کە من مافی ئەوەم ھەیە وێنەی ماف نەپارێزراو بار بکەمە ناو ویکیپیدیا ئەگەر ھاتوو
  • بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بەکارھاتبوو
  • ھیچ پەڕگەیەکی ئازادی تر بەردەست نەبوو کە ھەمان زانیاری ببەخشێت

کە ھەردوو خاڵەکە لە پەڕگەکەم ھەیە و بە بەکارھێنانی دادپەروەرانە ھەژمار دەکرێت لەژێر سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

بەڕەچاو گرتنی ئەمانەی سەرەوە من مافی بەکارھێنانی ئەم پەڕگەیەم ھەیە بۆ بابەتی تایبەتی کەسایەتیەکە لە ویکیپیدیا ئەگەر لەھەر شوێنێکی تری ویکی بۆ ھەر مەبەستێکی تر جگە لە زانیاریدانی کەسایەتی بەکارم ھێنا ئەوە لە یاساکە دەردەچێت،

زۆر سوپاس بۆ گرنگیدان بەبابەتەکەم خۆشحال بووم ^_^ 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad:، ئەم مافەیان تەنیا بۆ چەند بابەتێکی دیاریکراو بەکاردێت نەوەک هەموو شتێک، نموونە بۆ کەسایەتی ئەوا بۆ ئەوکەسانەیە کە مردوون و زەحمەتیشە وێنەی بەخۆڕاییمان دەست بکەوێت بڕوانە ئەم بەستەرانە ئێرە هەروەها ئێرە، وێڕای ئەوەی کە ئەمانەش دەکرێت لە ویکیپیدیا دابنرێن ئەوا دەبێت بە ئەندازەی بچووک نموونە (300*150) دابنرێن کە لەناو داڕێژەکە تەنیا وابکات کە خەڵک شتەکە بناسنەوە نەوەک وەک بە ئەندازەی تەواو بەردەست بێت. سەیری ئێرەش بکە بزانە ویکیپیدیای ئیگلیزی چۆن ئەم مۆڵەتنامەی بەکارهێناوە و لە چ وتارێک و چ جۆرە وێنەیەکی دیاریکراو کەڵکی لێوەرگیراوە. بۆیە باسەکەم کردەوە چونکە ئامانجی ئێمە لەوەیە کە لە ئێستاوە ژێرخانێکی بێ کەم و کوڕی لە ویکیپیدیا هەبێت نەوەک لە داهاتوودا خەریکی سڕینەوەی ئەم شتانە بین. خۆشحاڵم بە چالاکییەکانتان لە ویکیپیدیا، بمێنن. Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس تاگی سڕینەوەی لەسەر دابنێم؟ / 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ دەتوانیت، زۆر سوپاس بۆ تێگەیشتنتان. بۆ وێنەی خانمە کوردەکەش ئەوا ئەگەر وەشانێکی دیکە باربکەیت بەس قەبارەی وێنەکە بچووکتر بکەیتەوە ئەوا کێشەی نییە و درووستە. Kushared (لێدوان) ‏١٨:١٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا وێنە نوێ کرایەوە. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١١:٤٣، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕگەی "Mizuki yamamoto.jpg".