وتووێژی پۆل:چیاکانی ژاپۆن

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

با ھەر لێرە لەسەر ناوی ئەم وتاره بدوێین. بۆ چی ناوەکەی نەکەینە «ئەلپە ژاپۆنییەکان»؟ یان دەنا «ئەلپەکانی ژاپۆن»؟ لە عەرەبیدا نەبێ لە ھیچیاندا ناوێک لە چیا و کێو نەھاتووە. ئێمەیش با نەبینە شوێن کەوتووی عەرەبی و کێشەیەکیش بۆخۆمان چاک نەکەین. -- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من ڕام وایە «ئەڵپی ژاپۆن»یان «ئەڵپی ژاپۆنیی» دروستە، چونکە ئەڵپ/The Alps خۆی ناوی تەواوە (بۆ ئەو زنجیرە چیا تایبەتانەی ئەورووپا بەکار دێت، و ناوی ئەوانە، بەڵام کە ئەم زنجیرە چیایەی ژاپۆنیش دۆزراوەتەوە وەک خۆتان دەزانن لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ ئەم ناوەیان لێ ناوە، بۆیە ناوەکە تایبەت نییە بە ژاپۆن، بە نموونە وەک خەرەندی ڕەواندز چ پێویست دەکات کۆی بکەینەوە؟)، (ئەڵپیش(کە زنجیرە چییایەکە) دووبارە بەشێکە لە زنجیرە چیاکانی تر لە ئەورووپا)(ناویکی کۆکراوەیە/ کۆمەڵە چیایەکە، نەک کۆی Alp بێت، هەرچەند پێم وایە، بە هەڵە لە هەندێک شوێن وا ئەوترێت (ئیتر نازانم ئەگەر من هەڵە تێگەیشتبم.. هیوادارم ڕاستم بکەنەوە). ئەگەر باسی شاخەکانی ناو ئەڵپەکە بکەیت دەتوانیت ئەو کاتە بە کۆ ئاماژەی پێ بدەیت بە نموونە: "چیاکانی ئەڵپی ژاپۆن پێک دێن لە ٥٠ چیا"، "یان ئەڵپەکانی جیهان… هتد").
بۆچی ئەڵپە ژاپۆنییەکان(= ئەڵپەکانی ژاپۆن؟)
(ئەڵپی ژاپۆن; ئەڵپ(بۆ ئەوانەی ئەورووپا); ئەڵپی تورکیا... هتد)
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دژایەتیم نییە و پێم وایە ئەڵپ وەک وتتان باشتر بێ لە ئەلپ و بە ئینگلیزیش ھە دەبێ وا بێ وتنی.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چیاکانی ژاپۆن".