وتووێژی پۆل:فیلمە فارسییەکان

دوایین لێدوان: ١١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو @Aram، هۆکاری گۆڕینی ناوی ئەم پۆلە چی بوو؟ ئێرانی و فارسی نابێتە یەک. ئەمانە فیلی ئێرانین، واتە فیلمێک کە لە ئێران دروست کرابێت. فارس تەنیا قەومێکە لە ئێران هەر وەک چەند قەومی دیکە. سەرچیا‏٢٠:٤١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Serchia: ناوی پۆل نەگۆڕدراوە. تەنیا چوار وتار لە پۆل:فیلمە ئێرانییەکان بوون و منیش گواستمنەوە بۆ پۆل:فیلمە فارسییەکان چونکە یەکەم, ھەرچی پەڕە ھەبوو لەو پۆلە بوون و دووەمیش, کوردی خۆمان جارجار دەڵێ فیلمی ئێرانی و جارجاریش دەڵێ فیلمی فارسی و دەتوانم بڵێم وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن. ئینجا پۆلەکەم کردە ڕەوانەکەر بۆ پۆل:فیلمە فارسییەکان. ئیشەکەی من تەنیا کۆکردنەوە و ڕێکخستن بوو، بەڵام قسەکەی تۆ ڕاستە و منیش دەڵێم دەبێ پێچەوانەیان بکەینەوە. واتە پۆل:فیلمە ئێرانییەکان بکەینە سەرەکی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فیلمە فارسییەکان".