وتووێژی پۆل:شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناوی پۆل

ناوی پۆل دەستکاری

بەپێی ئێوە هەبوونی «شێوەزار» دروستە لەناو ناوی ئەم پۆلە؟ مەبەستی هەر «شێوەزار/دیالێکت»ـە، «شێواز» یان من هەڵە لێی تێگەشتووم؟ — ڕۆژ ‏١٤:٢٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ڕۆژ سەربەست: خۆی مەبەستی د:شێواز ئەوەیە کە یەکێ بچێ بە ھەولێری بنووسێ، یەکێ بە خانەقینی، یەکێ بە ھەورامی، یەکێ بە سلێمانی و یەکێ بە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات. دەبێت زمانی فەرمی بەکاربێت کە لێی تێ بگەیت بۆ نموونە کە تۆ کتێبێک دەخوێنیتەوە، لێی تێ دەگەیت و ویکیپیدیاش دەبێت ئاوا بنووسرێت، بەڵام ھەڵبەت بەپێی بابەتەکەش دەگۆڕێت. بۆ مەسەلەی ئەوەی کە زمانە، زارە، شێوەزارە، بنشێوەزارە یان چییە ئەوەیان منیش بڕێک سەرم لێ تێک چووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: مەبەستم ئەوە نەبوو، مەبەستم ئەوە بوو کە لە ناوی پۆلەکە «شێوەزار» دانراوە، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەی «شێواز». هۆکارەکەی چییە؟ — ڕۆژ ‏١٣:٥٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ڕۆژ سەربەست: مەبەست ھەر لە نووسینەکەیە. ڕەنگە وشەکانی Tone و Style ئەم جیاوازییەیان دروست کردبێت. تاگی شێواز و پۆلەکانیشی ھەر بۆ ئەو مەبەستە دروست کراون کە لەسەرەوە ڕوونم کردەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا".