وتووێژی پۆل:ئاوەزان

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

reasoning دەبێتە ئاوەزان. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٨، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ھۆھێنانەوە چی؟ چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٦، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak خۆی reason دوو مانای ھەیە: ھۆ (دلیل) و ئاوەز (عقل). ئەگەر reason بە ھۆ بگری، reasoning ئەبێتە ھۆھێنانەوە (دلیل آوری، استدلال). ئەگەریش بە ئاوەز بیگری، reasoning ئەبێتە ئاوەزان، ئەقڵ خستنە کار، تێگەیشتن لە ڕێی ئەقڵەوە، بە فارسی خردورزی، عقل ورزی، تعقل. Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: سپاس. لە ناو وشەنامەکاندا ئاوزان و ئاوەزیان ھاتووە. لە کوێ تووشی ئاوەزان ھاتووی؟ چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak لە فەرھەنگی زانستگای کوردستاندا. بۆ ماناکەشی نووسیویە: فام، ژیری، ئەقڵ پێ شکان. بۆ نموونەش ئەم ڕستەیەی ھێناوە: ئاوەزانتان نەو خوڵکیان بکەن چاییەک بخوەن؟ دیارە لەھجەی ڕستەکە سنەیی یا جافییە. خودی وشەی ئاوەزیش ھەر لە ھەورامیانە و سنەیییانە و جافییانە ئەچێ. Aza (لێدوان) ‏١٣:٠٠، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: لە فەرھەنگی خاڵ و کوردستاندا دوو نموونەیەکیان بۆ ئاوزان ھێناوەتەوە [١] کە لە سۆرانی دەچێ. ئاوزان دەبی سۆرانی بێ و جافی و ئەردەڵانییەکەی دەبێتە ئاوەزیان. لە فەرھەنگی مەردووخیشدا ئاوەزیاگ ھاتووە کە دیارە چاوگەکەی دەبێتە ئاوەزیان. ماناکەشی لە ڕاستیدا دەبێتە «متعقل». چالاک وتووێژ ‏١٠:١٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاوەزان".