وتووێژی داڕێژە:Short description

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Halbast420 لە بابەتی کێشەی داڕێژە

کێشەی داڕێژە دەستکاری

داڕێژەکە وەک شێوەی خوازراو کار ناکات، لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا خۆگەڕانە وەسفەکەی کە {{وەسف|لێرەدا}} زیادی دەکەیت دەچێتە سەر وەسفی وتار، و لە ویکیدراوەشدا زیاد دەبێت. ویستم خۆم ھەوڵی چاککردی بدەم، بەڵام ترسی ئەوەم ھەبوو کە تێکی بدەم. Halbast420 (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Halbast420: ئەم داڕێژە کار بە وشەی جادووییی {{SHORTDESC: }} دەکات کە ئێمە نیمانە، و (ئەوەندەی من بزانم) تا ئێستا تەنیا بۆ ویکیپیدیای ئینگلیزی زیاد کراوە. سەیری داواکارییەکانی ویکییەکانی ترم کرد و سەرجەمیان ڕەت کراونەتەوە و ئەم لێدوانەیان وەک ھۆکار داناوە کە لە ٢٠١٨ لێدوانەکە دراوە. خۆشبەختانە ٣ مانگ پێش ئێستا ویکیپیدیای فارسیش داوای زیادکردنی وشە جادوویییەکەیان کردووە (بڕوانە Phab:T282486) و تا ئێستا داواکەیان ڕەت نەکراوەتەوە، و بەپێی لێدوانەکان بێت، ڕەنگە بۆیان زیاد بکەن جا نازانم. من خۆم پێم وا نییە بەم ئاسانییە و ئاوا زووش بۆ ئەم ویکییە بچووکەی ئێمە زیادی بکەن لە چاو ئەو ھەموو ویکییە گەورە. بەھەرحاڵ، چاودێریی ئەرکەکەی ویکیی فارسی دەکەم و گەر بۆ ئەوان زیادیان کرد، ئێمەش باسێکی لێ دەکەین. بەکورتی و بۆ ئێستا، ئێمە کە وشە جادوویییەکەمان نییە، ھەر بەو شێوازەی خۆمان دەستکارییەکان لە ویکیدراوە دەکەین و لێرەش بەدەست وەسفەکان زیاد دەکەین گەرچی بۆ ئێستا ئەوەی ئێرە (ویکیپیدیا) کاریگەریشیان نییە، بەڵام کاتێک وشەکە زیاد کرا، وەسفەکانی ئێرە کەڵکیان دەبێت. ھیوادارم وەڵامەکەم قایلکەر بووبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Halbast420: دەتوانیت ھەر لێرە، بەبێ چوونە ویکیدراوە و بە یارمەتیی ئامرازی یارمەتیدەری وەسف وەسفەکان بۆ وتارەکان زیاد بکەیت، بەڵام ئەمە داڕێژەی وەسف بۆ وتارەکان زیاد ناکات. سەرەتاش دڵنیابەرەوە کە لە ویکیدراوە چوویتەتە ژوورەوە ئینجا کار بە ئامرازەکە بکە. بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍یارمەتیدەری وەسف: بەئاسانی وەسفەکانی پەڕە زیاد و دەستکاری بکە  ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٢، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ وەڵامەکەت کاک @Aram: ھیوادارم لە داھاتوودا وشە جادوویییەکە بۆ ویکییەکەی ئێمەش زیاد بکرێت. ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٩:٢١، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "Short description".