وتووێژی داڕێژە:مانگەکانی کۆچی
دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی دانانی ژمارە لەپاڵ مانگەکاندا
وتار بۆ ڕۆژەکانی ساڵی کۆچی قازانجی چییە؟
دەستکاریتەنانەت لە ویکیپیدیاکانی عەرەبی و فارسیشدا ئەوەندە بایەخ بە ڕۆژژمێری کۆچیی مانگی نادرێت. نازانم ئێستا ئێمە بۆ خۆمانی پێوە ماندوو دەکەین. ویکیپیدیای فارسی و عەرەبی خەریکی کێبەرکێی ژمارەی وتارەکانن. فارسی زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار وتاری ھەیە کە دڵنیام ١٥٠ ھەزاری وتاری بێخۆ و بێقازانجە کە بە بەرنامە دروست کراوە و کەڵکی بۆ یەک کەسیش نییە. نازانم ئەم ھەموو کەموکۆڕییە لە ویکیپیدیای کوردیدا ھەیە ئەم وتارانە چین خۆمانی پێوە ماندوو دەکەین. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:٤١, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
- ڕاستە سوودێکی وەها گەورەی نییە، بەڵام بۆ تەواوکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی ڕۆژژمێری کۆچییە، و لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەندە ڕۆژژمێری کۆچی گرنگە و زۆربەی خوێندکارانی ئەم سەردەمە بەڕیزبەندی مانگەکانی ساڵی کوردی لەبەر نییە و ئەوەندە ئەزانێت ٢١/٣ نەورۆز و سەیرانە!!.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٣:٥٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دانانی ژمارە لەپاڵ مانگەکاندا
دەستکاریکاک @Serchia: بە بڕوای من دانانی ژمارە لەپاڵ مانگەکانی ئەم داڕێژەیە (دەستکارییەکەت) پێویست نییە. ئێستا داڕێژەی {{مانگە کۆچییەکان}}م دروستکرد و لەسەر ھەمووشیان جێگیرم کرد. تۆ چی دەڵێیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٢٦، ٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
- ئێستا دەتوانین لایان ببەین دوای زیادکردنی داڕێژەکەی تر. دەستخۆش. سەرچیا — ١٨:٣٥، ٨ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)