وتووێژی داڕێژە:شاھانشاھە ساسانییەکان
دوایین لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریلەسەر ئیزنت ھەندێک ناوم گۆڕی:
- ئەردەشیر شێوازی زمانی فارسیە. لە تاجیکیدا دەڵێن ئەردەشێر. لە باشووریش ھەر ئەردەشێرە.
- ھۆرمزد بە کوردی پێی دەڵێن ھورمز. لە ھەنبانەدا ھەیە ھورمز و ھورمزگا و ھورمزگان (ناوی پارێزگایەکی ئێرانیشە).
- یەزدگێردمان نییە. یەزدگردە.
- بۆ وەھرام دڵنیا نیم باشتر نییە بنووسین بارام؟ وەک مامۆستا ھەژار دەڵێ: بارام کە ھەموو ژیانی خۆی گۆڕی دەگرت/دیتت بە چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟ ئەگەر وا نەکەین ناوی بەلاشیش دەبێ بکەین بە وەلاش.
- سەبارەت بە ھەندێک ناویش دڵنیا نیم.
شاھەنشاە لە زمانەی پاڵەویدا «شاھانشاە» بووە یانی «شاە شاھان» (شای شایەکان). بە کوردی دەبێتە شایانشا. شایانشا باشترە یان دەنا ھەر فارسیەکەی؟ نازانم. --چالاک وتووێژ ١٠:٠٤، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)