وتووێژی داڕێژە:خاوێنکردن

کێشە بۆشایی‌ناو-چاکسازی_پێشنیار دەستکاری

لەبەر ئەوەی وتارەکانی وا لە بۆشایی‌ناوی ویکیپیدیادان، ئێستا بە wikipediaوە دەناسرێن، واتە wikipedia:وتار بۆیە کاتێ ئەم قاڵبە بەکار دێنی و ئەو بە کۆدەکەی namespace دەگەڕینێتەوە، وشەی wikipedia و ناوی وتارەکە کە کوردییە لە پاڵ یەکەوە، بە هۆی ئەوەی لای نووسینیان جیاوازە، خوێندنەوە تووشی کێشە دەکات. بۆ چارەسەر کردنی ئەوە، دەبێ بۆشایی ناوەکە بە کوردییەکەی «ویکیپیدیا» بگۆرێت، یان دەستکاری کۆدەکە بکرێت. تا ئەو کاتێ پێشنیار دەکەم ئاوا بمێنێت.--MarMzoK ١٣:٤٥, ٢٨ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

کێشەی ناو و کردار! دەستکاری

سڵاو، بەڕاستی ئەم کێشەی ناو و کردارە زۆر گەورەیە، بۆ نموونە خاوێنکردن ناو/Noun ـە، پێویستە بەسەر یەکەوە بنووسرێت، بەڕێز Cyrus Abdi زۆر بەجوانیی باسی لەوەکرد کە هەر وشەیەک ناو بوو پێویستە بەسەریەکەوە بنووسرێت، هەر کاتێکیش کردار بوو، بەجیا بینووسن، بۆ نموونە:
گەشەپێدان گرنگە. من گەشەی پێدەدەم.

پێویستە خاوێنکردن بەسەریەکەوە بنووسرێت، بژین --برووسک ١٩:٠٦, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

'خاوێن کردن' هەڵەیە. لەبەر ئەوەی وشەکە چاوگە پێویستە بەسەریەکەوە بنووسرێت. ئێستا وشەکە بکرێت بە 'خاوێنکردن' باشترە تا وتاری زیاتر ئەم قاڵبی تیا بەکار نەهێنراوە.--Ara Qadir ١٠:٤٢, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵێ، با بەسەریەکەوە بێت. زۆرتر وا باوە. --Aza ١١:٣٤, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ناوی ئەم داڕێژەیە دەستکاری

بەڕێزان لە مەڵبەندی ئێوە دەڵێن خاوێنکردن یان خاوێنکردنەوە؟ بۆ نموونە دەڵێن «ئەم شووشەیەم خاوێنکرد» یان دەڵێن «ئەم شووشەیەم خاوێنکردەوە»؟ کامەیان؟ سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٠:٢٤, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

تکایە بەڕێزان ڕای خۆیان بنووسن ھەتا ناوی ئەم داڕێژەیە ڕوون بێتەوە. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:٣٣, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
لە هەندێ شوێن دەڵێن پاککردن یان پاککردنەوە ، خاوێنکردن یان خاوێنکردنەوە هەردووکی بەکاردێت بەڵام لە ڕووی دروستبوونەوە تەنیا لە ئەوەی دووەمیان پاشگری هەیە دەنا هەردووکیان شێوازی دروست بونیان یەکە، وە لەڕووی واتاشەوە لای ئێمە جیاوازی نیە بۆ نموونە تۆ لەگەڵ کوردێکی باشوور بدوێیت ئەوا هەردووکی بۆ بڵێی هەر بەیەک مەبەست لێت دەگات ئەویش کاری خاوێنکردنی شووشەکەیە! kushared (وتووێژ) ٠٨:٠٤, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خاوێنکردن".