وتووێژی داڕێژە:بەکارھێنانی تەختەکلیلی ستاندارد

کۆتا لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine

@Serchia: ئەمەم دروست کردووە، بە پێی پێویست گۆڕانکاری تێ بکەن و چی تر ھەیە با لەمەیا بیخەینە ڕوو، ئیتر پێویست ناکا ھەموو جارێ بینووسینەوە. ھەر ئەمە دادەنێینەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٥٢، ٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستت خۆشبێت کاکە، بەڕاستی شتێکی پێویستە. پێشنیازدەکەم ئەم داڕێژەیە و گەر چیتر ھەبن، یان ئەوانەی لە ئایندە دروستیان دەکەین و ڕێنمایی و ئامۆژگارین بۆ بەکارھێنەران، لە پەڕەیەکی تایبەتدا کۆیان بکەینەوە. تێبینییەکی دیش: مەبەست لەمە چییە؟ (ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ی، ھ، ک) خۆ ئەم پیتانە ستانداردن. سەرچیا‏١٨:١٩، ٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
دەزانم ئەوانە ستانداردن، بەڵام مەبەست لەوەیە کە یەکێک یان زیتر لەو پیتانەی سەر تەختەکلیلەکە ناستانداردن. بێگوومان بێ کێشە نییە، ھەر کەسە و بە پێی توانا دەتوانێت شتێکی بۆ زیاد بکا. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٢٤، ٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بەکارھێنانی تەختەکلیلی ستاندارد".