واکیزاشی
واکیزاشی (بە ژاپۆنی: 脇差) جۆرێکە لە شمشێری نەریتی ژاپۆنی کە سامورایییەکان لە ژاپۆنی فیۆداڵی بەکاریان دەھێنا.[١] واکیزاشی شمشێرێکی کورت بوو و تیغێکی کێشراو بوو کە بە «چەکی شەرەف»ی سامورایییەکان دادەنرا و ھەمیشە لەگەڵ خۆیان ھەڵیان دەگرت.[٢][٣]
مێژوو و بەکارھێنان
دەستکاریبەرھەمھێنانی شمشێر لە ژاپۆن بەسەر ماوەی دیاریکراودا دابەشکراوە:[٤]
- جۆکۆتۆ (شمشێری کۆن، تا دەوروبەری ساڵی ٩٠٠ی زایینی)
- کۆتۆ (شمشێرە کۆنەکان لە دەوروبەری ساڵانی ١٥٩٦–٩٠٠)
- شینتۆ (شمشێری نوێ ١٥٩٦–١٧٨٠)
- شینشینتۆ (شمشێری نوێتر ١٧٨١–١٨٧٦)
- جێندایتۆ (شمشێری مۆدێرن یان ھاوچەرخ ١٨٧٦–ئێستا).[٥]
واکیزاشی تیغێکی لە نێوان ٣٠ بۆ ٦٠ سم (١٢ بۆ ٢٤ ئینچ) درێژی ھەیە.[٦] واکیزاشی ھەر لە سەدەی ١٥ یان ١٦ بەکارھێنراون. واکیزاشی وەک شمشێرێکی یەدەگ یان یارمەتیدەر بەکاردەھێنرا، ھەروەھا بۆ شەڕی نزیک، بۆ سەربڕینی بەرامبەرێکی دۆڕاو و ھەندێکجاریش بۆ ئەنجامدانی سێپوکو(ڕێوڕەسمێکی ژاپۆنییە) بەکاردەھێنرا.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Ogyû Sorai's Discourse on government (Seidan): an annotated translation, Sorai Ogyū, Otto Harrassowitz Verlag, 1999 p. 105
- ^ The Development of Controversies: From the Early Modern Period to Online Discussion Forums, Volume 91 of Linguistic Insights. Studies in Language and Communication, Author Manouchehr Moshtagh Khorasani, Publisher Peter Lang, 2008, ISBN 978-3-03911-711-6 p. 150
- ^ The Complete Idiot's Guide to World Mythology, Complete Idiot's Guides, Authors Evans Lansing Smith, Nathan Robert Brown, Publisher Penguin, 2008, ISBN 978-1-59257-764-4 p. 144
- ^ Transition of kotō, shintō, shinshintō, and gendaitō. Nagoya Japanese Sword Museum Touken World
- ^ Samurai: The Code of the Warrior, Thomas Louis, Tommy Ito, Sterling Publishing Company, Inc., 2008 P.138
- ^ Samurai: The Weapons and Spirit of the Japanese Warrior, Clive Sinclaire, Globe Pequot, 2004 P.87[بەستەری مردوو]
- ^ A glossary of the construction, decoration and use of arms and armor in all countries and in all times, together with some closely related subjects, George Cameron Stone, Jack Brussel Pub. , 1961 P.201
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە واکیزاشی تێدایە. |