ھاوسەرگیریی سپی
ھاوسەرگیریی سپی یەک لە شێوازەکانی پێکھێنانی بنەماڵەیە کە وەک ڕێگایەکی چارەسەر و ڕێککەوتن لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی جیھان و ژیانی نوێ ھاتووەتە ئاراوە. لەم جۆرە ژیانە ھاوبەشەدا ژن و پیاو بەبێ ئەوەی کە پێوەندیی ھاوسەرگیریی خۆیان بەشێوازی فەرمی و یاسایی تۆمار بکەن، تەنیا بەپێی ڕێککەوتنی نێوان خۆیان ژیانی ھاوبەش پێک دێنن.[١]
ھاوسەرگیریی سپی ئەو کاتەی ڕوو دەدات کە لایەنەکانی ھاوسەرگیری پێیان خۆشە پێکەوە پێوەندیی سۆزدارانە، سێکسی، لۆژیکاڵ و ئەخلاقییان ھەبێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر توانای بەجێھێنانی بەڵێنە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ھاوسەرگیریی ھەمیشەیی و فەرمییان نییە و بۆیە بڕیار دەدەن ھاوسەرگیریی سپی بکەن.[٢]
پێناسە
دەستکاریدەستەواژەی ھاوسەرگیریی سپی دوو واتای کۆن و نوێی ھەیە: دەکارھێنانی نوێ نموونەی فارسییەتی کە بۆ وەسفکردنی ژیانی ھاوبەش بەبێ تۆمارکردنی ھاوسەرگیریی فەرمی دەکاردەھێنرێ.[٣]
دەکارھێنانی کۆنی «ھاوسەرگیریی سپی» لە زمانەکانی فەڕەنسە (بە فەڕەنسی: Mariage blanc) و ئینگلیزیدایە (بە ئینگلیزی: White marriage) کە بە واتای ھاوسەرگیریی بەبێ پێکگەیشتن، یان تۆمارکراو و یاسایییە بەڵام لەبەر ھۆکاری جۆراوجۆر ھیچ جۆرە پێوەندییەکی سێکسی تێدا نییە.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ahmadi، kamel (2021). House with Open Door (A Comprehensive Research Study on White Marriage (Cohabitation) in Iran). London: Mehri publishing.
- ^ «قصه هایی درباره گناه و توسعه». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «مجله زنان امروز به دلیل ترویج ازدواج سفید توقیف شد».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Bliss، Alan (1996). A Dictionary of Foreign Words and Phrases in Current English. london: Routledge. ISBN ۰-۴۱۵-۰۵۹۰۵-۴.
{{cite book}}
: نرخی|isbn=
بپشکنە: invalid character (یارمەتی)