نەمسا یەکێکە لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ .٦٠ وەرزشوان (٣١ پیاو، ٢٩ژن) نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن لە چەند یارییەکی ئۆڵمپیادەکە لەوانە مەلەوانی، بەدمینتۆن،[١] کاراتێ، جۆدۆ، تێنسی سەرمێز، گۆڕەپان و مەیدان، گۆڵف،[٢] جمناسیک، لەگەڵ چەندین یاری دیکە. لە بنەڕەتدا بڕیاروابوو یارییەکانی ئەم ئۆڵمپیادە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ دەست پێبکات بەلام بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یارییەکانی بۆ ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ دواخرا.[٣] ئەمە بیست و ھەشتەمین بەشداربووی نەمسا بوو لە ئۆڵمپیاد دوای یەکەم بەشداری لە ساڵی ١٨٩٦. بە شێوەیەکی گشتی ئوسترالیا توانیویەتی ٣١٩ مەدالیای جۆراوجۆر بەدەست بھێنێت لە سەرجەم بەشدارییەکانی پێشتری لە ئۆڵمپیاد.
نەمسا لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
---|
وەرزش | Olympic sport، summer sport |
---|
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
---|
وڵات | نەمسا |
---|
بەشێک لە زنجیرەی | نەمسا لە ئۆڵۆمپیاد |
---|
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ |
---|
خەڵاتەکان | Olympic gold medal، Olympic silver medal، Olympic bronze medal |
---|
Flag bearer | Thomas Zajac |
---|
|
یارییەبەشداربووەکان
دەستکاری
لیستی ئەو یارییە وەرزشیانەی کە یاریزانانی نەمسا ڕکابەری دەکەن لە پێناو بردنەوەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد.