نەشتەرگەریی دڵ
نەشتەرگەری دڵ (بە ئینگلیزی: Cardiac surgery یان cardiovascular surgery) شێوازێک لە زانستی نەشتەرگەرییە کە پزیشکەکان بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرە گەورەکانی دڵ و لەش بە کاری دەھێنن. نەشتەرگەری دڵ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ کە پێش لەدایکبوون دروستبوونە و ھەروەھا لە ناو بردنی کێشەکانی دەرگاکانی دڵ وەک ئائۆرت بە کاردێت. ھەروەھا پەیوەندی دڵ یەکێک لە نەشتەرگەرییە ھەرە گرینگەکانی دڵە. نەشتەرگەری دڵ لە ڕێگەی بڕین و ئاوەڵە کردنی ناوەراستی سینگ ئەنجام دەدرێت کە خۆی دواتر کێشەی فراوان بۆ نەخوشەکە دروست دەکات.
ھەموو ساڵێک نزیک بە ١ تا ١/٢٥ ملیۆن نەشتەرگەری گەوەرساڵان لە دونیادا ئەنجام دەدرێت کە زۆربەیان نەشتەرگەری دڵ لە جۆری CABG و لە ڕێگەی on-pump ئەنجام دەدرێت. لەو ڕەوشەدا بە یارمەتی دەوا دڵ لە لێدان دەکەوێت و ئیشی سووڕانەوەی خوێن بە دەزگایێک تایبەت کە بە ئائۆرت دەبەسترێتەوە، ئەنجام ئەدرێت و لە دوای نەشتەرگەرییکە دەمارەکان جارێکی دیکە بە یەکتر دەبەسترێتەوە و دڵ دووبارە بە یارمەتی دەوا دەس بە لێدان دەکاتەوە. سێ تا چوار ڕۆژ لە دوای نەشتەرگەرییکە نەخۆشەکە توانای ھەڵسان لەسەر تەختی نەخۆشخانەی دەبێ. یەک هەفتە تا دە ڕۆژی دواتر دەتوانێت لە نەخۆشخانە بڕواتەوە بۆ ماڵەوە. ڕەوشی دیکەی نەشتەرگەری دڵ بە ڕەوشی off-pump ناو دەبرێت.
نەشتەرگەری دڵی ئاوەڵە
دەستکارییەکێکە لە ڕێگەکانی دەرمانی خوێنبەرە تەنگەکان یان خوێنبەرە بەستراوەکان. لەم نەشتەرگەرییەدا دەمار لە جێگەکانی دیکەی لەش ھەڵ دەگیرێت و بە دەمارە بەستراوەکاندا پەیوەند دەدرێ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Cardiac surgery»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەشتەرگەریی دڵ تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |