نیکاراگوا لە ئۆڵۆمپیاد

نیکاراگوا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد، لەو کاتەوە جگە لە ساڵی ١٩٨٨ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەکردووە. ھەروەھا نیکاراگوا ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە، ئەمە جگەلەوەی ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیادی بەدەست نەھێناوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نیکاراگوا لە ساڵی ١٩٥٩ دامەزراوە و ھەمان ساڵ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Nicaragua at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.