نیشتەجێیی ھەمیشەیی لە کەنەدا
نیشتەجێبووی کاتی، كندا، بریتیە لەوکەسە ناکەنەدیەی کە بەشێوەیەکی کاتی لەکەنەدا دەژێت بەشێوەیەکی یاسایی بەمەبەستی کار و بازرگانی ،بەومەرجەی کەسەکە بۆماوەی دووساڵ یان زیاتر لەکەنەدا مابێتەوە و کاری کردبێت تاوەکو مافەکانی مانەوەی لەدەست نەدابێت ،کەسی نیتەجێبوو دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵ لەکەنەدا بمێنێتەوە دواتر مافی تازەکردنەوە و دڕێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی دەبێت.
نیشتەجێبووی کاتی وەکوو نیشتەجێبوێکی هەمیشەیی نیە وە هەموو مافەکانی ئەوی نیە ،نیشتەجێبووی کاتی ئەومافانەی نیە :
- مافی دەنگدانی نیە.
- مافی خۆ پاڵاوتنی نیە .
- مافی هەڵگرتنی گەشتنامە(پاسپۆرت)ی کەنەدی نیە.
نیشتەجێبووی کاتی وەکو نیشتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت بچێتە ڕێز هێزە چەکدارەکانی ناوەخۆیی و بەرگری کەنەدا.[١] هەروەها وەکو نیششتەجێبووی هەمیشەیی ناتوانێت دوای سێ ساڵ لەمانەوەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدی.[٢]
ناسنامەی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی دەستکاری
لەساڵی ۲۰۰۲ ،کەنەدا ناسنامەیەکی دەرکرد بۆ هەموو نیشتەجێبوانی هەمیشەیی کەنەدا کەناسراوە بە (پی ئار)لەساڵی ۲۰۰٤ ەوە هەڵگرانی ناسنامەی پی ئار دەتوانن گەشت بکەن لەڕێگای شەمەندەفەر و فڕۆکە و ترومبێل و ....هتد ،بەجۆرێک لەدەرەوەی سنوری کەنەدا دەرنەچێت.داڕێژە:إنج
لەکارە گرنگەکانی ئەم ناسنامەیە ئاسانکاری دەکات بۆ مامەلەی گەشت و هەبوونی ناونیشان و پێدانی مافی خوێندن تەندرووستی و هەلی کارە.
ماوەی کارپێکردنی ئەم ناسنامەیە پێنج ساڵە کەدوای ئەم ماوەیە دەبێت نوێ بکرێتەوە ،بەهۆی ئەوەی گەلێک لەهەڵگرانی ئەم ناسنامەیە دوای سێ ساڵ داوای مافی ڕەگەزنامە و گەشتنامەی کەنەدا ناکەن وەکو زۆربەی چینیەکان.
ئەمانەش بزانە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Enrolment Information". Retrieved 2012-07-10.
{{cite web}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Becoming a Canadian citizen: Who can apply". Cic.gc.ca. 2010-11-10. Retrieved 2011-03-04.