نیشتنەوەی نۆرماندی
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
نیشتنەوەی نۆرماندی کە بە ئۆپەراسیۆنی نەپتوون ناسراوە، ئۆپەراسیۆنێکی نیشتنەوە بوو لە سێشەممە ٦ی حوزەیرانی ١٩٤٤، کاتژمێر ٦:٣٠ بە کاتی ھاوینی بەریتانیا (UTC+2) (ئەوەی پێی دەوترێت ڕۆژی-دی) یان (کاتژمێری سفر)، کە ہێما بوو بۆ سەرکەوتنی ھاوپەیمانان لە کاتی داگیرکردنی نۆرماندی لە ئۆپەراسیۆنی ئۆڤەرلۆرد لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا. ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەترین لەشکرکێشی دەریاییە لە مێژوودا، دەستیپێکرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەی باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا کە لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە داگیرکرابوون و ئەمەش بووە ھۆی سەرکەوتنی ھاوپەیمانان لەسەر بەرەی ڕۆژاوا.
نیشتنەوەی نۆرماندی | |
---|---|
بەشێکە لە | داگیرکردنی نۆرماندی |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم |
وڵات | فەڕەنسا |
جێ | ویلایەتی نۆرماندی، کەنداوی سێن |
پۆتانی شوێن | ٤٩°٢٠′٢٤″N ٠°٣٦′٠″W |
کاتی ڕوودان | ٦ی حوزەیرانی ١٩٤٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٦ی حوزەیرانی ١٩٤٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٩ی ئابی ١٩٤٤ |
Day in year for periodic occurrence | ٦ی حوزەیران |
Order of battle | list of Allied warships in the Normandy landings |
پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە لە ساڵی ١٩٤٣ دەستیپێکرد، لە چەند مانگی پێش لەشکرکێشیەکەدا، لەو ماوەیەدا ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی فریودانی سەربازییان ئەنجامدا، کە ناوی ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی تایبەت بوو، بۆ چەواشەکردنی ئەڵمانییەکان سەبارەت بە بەروار و شوێنی نیشتنەوەی سەرەکی ھاوپەیمانان. کەشوھەوای ڕۆژی دی زۆر نا گونجاو بوو و دواخستنی پلانەکە بە مانای دواکەوتنی لایەنی کەم دوو هەفتە دەبوو، بەڵام پلاندانەران قۆناغێکی مەل و بای مانگ لەو ڕۆژە دیاریی کردبوو، واتە تەنھا چەند ڕۆژێک لە مانگێکدا کە کەش و ھەوا گونجاو بێت.
ھیتلەر فیڵد مارشاڵی ئەڵمانی ئێروین ڕۆمێلی خستە فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا کە بە درێژایی دیواری ئەتڵەسی قاییمکارییەکانی پەرەپێدا لە پێشبینی داگیرکردنی هاوپەیمانان.
نیشتنەوەی دوورخراوەکان پێش بۆردوومانێکی بەرفراوانی ئاسمانی و دەریایی ئەنجامدرا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ نیشتنەوەی ٢٤ هەزار سەربازی ئاسمانی ئەمریکی و بەریتانیا و کەنەدا دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی شەو.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «إنزال النورماندي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیشتنەوەی نۆرماندی تێدایە. |