ناڵی زێڕین یان گۆڵدن ھۆرس شوو (بە ئینگلیزی: Golden Horseshoe) ناوچەیەکە لە باشووری پارێزگای ئانتاریۆ لە کەنەدا. دەکەوێتە کۆتاییی ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ. ناوچەکە لەسەر شێوازی ناڵی ئەسپە بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە. ناوچەکە لە ڕووی ئابوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەم ھۆیەوەش نازناوی زێڕینیان خستووەتە پاڵی.[١] سنووری دەرەوەی درێژ بووەتەوە بەرەو باشوور تا دەریاچەی ئێری لە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەبەری باکوور بۆ دەریاچەی سکوگۆگ و دەریاچەی سیمکۆی درێژ بووەتەوە. ناوچەی تۆرۆنتۆی مەزن و شارەوانییەکانی دەوروبەری تۆرۆنتۆ لە ئامێز دەگرێت. ناوچەکە پڕاوپڕترین ناوچەیە لە پیشەسازی لە کەنەدا. کە ژمارەی دانیشتووانی ٩٬٢٤٦٬٣٤٨ کەسە ناوچەی ناڵی زێڕین زیاتر لە ٢١ لە سەدی دانیشتووانی کەنەدا و زیاتر لە ٥٥٪ی دانیشتووانی ئەنتاریۆ لەخۆ دەگرێت.[٢]

ناڵی زێڕین
ناوچۆکە لەناو ناوچەدا
Location of the Golden Horseshoe in Ontario. ██ Core area ██ Greater Golden Horseshoe
Location of the Golden Horseshoe in Ontario.
██ Core area ██ Greater Golden Horseshoe
پۆتانەکان: 43°36′N 79°44′W / 43.6°N 79.73°W / 43.6; -79.73پۆتانەکان: 43°36′N 79°44′W / 43.6°N 79.73°W / 43.6; -79.73
CountryCanada
ProvinceOntario
ڕووبەر
 • سەرجەم١٠٠٩٧٫٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٨٩٨٫٦٥ میلی چوارگۆشە)
 • Extended area٢١٤٦٤٫١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٬٢٨٧٫٣٤ میلی چوارگۆشە)
 • Combined٣١٥٦١٫٥٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٬١٨٥٫٩٩ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧٬٨٢٦٬٣٦٧
 • چڕی٢٧٧٫٥٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧١٨٫٨ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • Extended area
١٨٤٣١١٧
 • Combined
٩٢٤٥٤٣٨
ناوچەی کاتیUTC−٥ (EST)
 • ھاوین (DST)UTC−٤ (EDT)
Postal code prefixes
K, L, M, N
کۆدی تەلەفۆن226, 249, 289, 365, 416, 437, 519, 548, 647, 705, 905

کرۆکی ناڵی زێڕین لە تاڤگەی نیاگاراوە لە کۆتایی ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی نیاگارا دەست پێ دەکات و بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە، لە کۆتایی ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ لە ھامڵتۆن پێچراوەتەوە و پاشان بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات ھەڵگەڕاوەتەوە بۆ تۆرۆنتۆ (لە کەناری باکووری ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ).[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Golden Horseshoe". Oxford Reference (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/acref/9780195418163.001.0001/m_en_ca0028885. Retrieved 2021-05-10.
  2. ^ Government of Canada, Statistics Canada (2016-02-10). "Table 1.1Population and demographic factors of growth by census metropolitan area, Canada". www150.statcan.gc.ca. Retrieved 2021-05-10.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 10ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.