ناوەڕاستی زێڕین
لە فەلسەفە، بەتایبەت لە فەلسەفەی ئەخلاقدا، ناوەڕاستی زێڕین یا ڕادەی ناوەڕاست ھەندی لەبار و شیاو و دڵخوازە لە نێوان ئەمپەڕی ئێجگار کەم و، ئەوپەڕی ئێجگار زۆردا. مرۆڤ لە ئاکار و کردەوەی خۆیدا لە دوو سەرەوە دەتوانێ لە ڕادەی دەربکات و لە ئەندازە دەرچێت: سەرێکی، کەمتەرخەمی و خەمسارییە و، سەرەکەی تری، زێدەڕۆیی و تەلاسابوونە، لە نێوان ئەم دوو سەرە ئەمپەڕ و ئەوپەڕەشدا، ئەوەی خوازراو و بەجێیە، ھاوسەنگی و نەرمڕۆییە.[١]
لە یۆنانی کۆندا، چەندین سەردەستوور بەسەر دیواری پەرستگەی دێلفی -یەوە نووسرابوون. یەکێک لەوانە «لە ھیچ شتێکدا لە ڕادەی دەر مەکە»[٢] بووە، کە ئەفلاتوونیش لە فیلیبۆسدا باسی دەکا. ئەرەستووش لە کتێبی ئەخلاقی نیکۆماخۆسیدا ناوەڕاستی زێڕین شی دەکاتەوە و دەڵێ فەزیلەتەکان لە ڕادەی ناوەڕاستدان. بۆ وێنە، ئەرەستوو دەڵێ ئازایەتی فەزیلەتە، بەڵام ئەگەر لە ڕادە دەرچێ، بێپەروایی و خۆنەپاراستنە و، ئەگەریش کەم بێ، ترسنۆکییە.
لە ئیسلامدا
دەستکاریلە گەلێ نموونەدا ئیسلام موسڵمانانی ھان داوە بە گرتنی ڕادەی ناوەڕاست. قورعان دەڵێ «بەو چەشنە ئێوەمان کردووەتە ئۆمەتی میانەڕۆ».[٣] فەرموودەیەکیش لە پێغەمبەر ھەیە کە دەڵێ «خير الامور اوسطها» یانی «باشترینی ھەر کارێ لە ناوەڕاستی ئەو کارەدایە.»
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Golden mean | Definition, Aristotle, Maimonides, Buddhism, Confucianism, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ بە ئینگلیزی: Nothing in excess
- ^ سوورەی بەقەرە، ئایەتی ۱۴۳.