ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە، ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانھایم دامەزرا. کە پەرەدان بە ئاستە ڕۆشنبیرییەکان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێ و کار بۆ بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی دەکات. دامەزراندنی کتێبخانەیەکی گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ناوەند، تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە لە کتێبخانەی ناوەند ھەیە. لە ساڵەکانی ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بەڕێوەبردنی کارەکانی ستاندی کوردستانی ئەنجامداوە لە پێشانگای کتێبی فڕانکفۆرت. لە مەبەستە سەرەکییەکانی دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی کوردی و ئەڵمانییە. لە ھەمان کاتدا کار بۆ کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەکات. یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئەم ناوەندە گێرانی کۆڕی رۆشنبیرییە دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر کە جێگەی گرنگی پێدانی ئەندامانی ناوەندەکە یاخود ھاووڵاتیانی کوردی بێت لە ناوچەکە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی تێدایە. |
ناوەند[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]