ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ (ZHRC) لە تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە شاری ژنێڤ لە وڵاتی سویسرا لەسەر دەستی چەند چالاکێکی مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٢ دا و لە کونفرانسی سێھەمی ڕێکخراوەکەدا ناوی لە ناوەندی زاگرۆس بۆ دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە (ZDHRC)، گۆڕدراوە بۆ ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ (ZHRC).

بنکەی سەرەکیژنێڤ
(بنکەی جیھانی)
ڕێبەران
 -  سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئازاد سەڵواتی
دامەزران
 -  ڕێکەوتی دامەزران ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ (١٣ ساڵ لەمەوبەر) (٢٠١٠-١٠-05) 
 -  ڕێکەوتی وەرگرتنی پلەی ڕاوێژکاری ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (٢ ساڵ لەمەوبەر) (٢٠٢١-١٠-05) 
ماڵپەڕ
www.zagros-centre.org

ئامانجی ڕێکخراو دەستکاری

  1. پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ
  2. پێشخستنی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی
  3. پێشخستنی یەکسانی مافەکانی ژن و پیاو
  4. پێشخستنی مافەکانی منداڵان
  5. ھەوڵدان بۆھەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان
  6. پشتگری لە مافی چارە نووسی کەمایەتییە خۆجێی، قەومی و نەتەوەیییەکان.

ناوەندەکە ھەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە ھەوڵی بە کار ھێنانی میکانیزمی شۆرای مافەکانی مرۆڤ، ئۆرگان و میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بە تایبەت لە چوار وڵاتی ئێران، تورکییە، سوورییە و عێراق دا.

ناوەندی زاگرۆس یەکەم ڕێکخراوی کوردیی پاڵێۆراوی پلەی ڕاوێژکاری شۆرای ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەو پلەیەی پێ دراوە.

بنکەی سەرەکی ئەو ناوەندە لە شاری ژنێڤە لە وڵاتی سویسرا.

ماڵپەڕی سەرەکی ئەو ناوەندھ دەستکاری