لە کۆمەڵەی تۆپی پێدا ناوبژیوان یان دادوەر ئەو کەسەیە کە بەرپرسیارە لە لێکدانەوە و جێبەجێکردنی یاساکانی یارییەکە لە کاتی یارییەکدا. ناوبژیوان دەسەڵاتدارترین و خاوەن کۆتا بڕیارە لەسەر ھەموو ئەو ڕاستیانەی پەیوەستن بە یاریکردنەوە لە یارییەکدا، ھەروەھا بەرپرسی یارییەکەیە و دەسەڵاتی دەستپێکردن و وەستاندنی یاری و سەپاندنی ڕێکاری تریی بەرامبەر یاریزانان و ڕاھێنەران لە کاتی یارییەکدا ھەیە.[١]

مالانگ دیدیۆ لە کاتی یارییەکی جامی جیھانیی ٢٠١٨دا ناوبژیوانی دەکات

ناوبژیوان و یاریدەدەری ناوبژیوان لەسەر ئاستی نیشتمانی ڕێکدەخرێن. فیفا داوا دەکات ھەر ڕێکخراوێکی نیشتمانی لیژنەیەکی ناوبژیوان پێکبھێنێت کە لە بەرپرسانی پێشوو پێکھاتبێت و دەسەڵاتی ناوبژیوانی لەو وڵاتەدا ھەبێت.[٢] ھەروەھا فیفا بڕیار دەدات ناوبژیوانان لە تاقیکردنەوەکان دەربچن بۆ ئەوەی توانای جەستەیی و زانیاریی تەواو لەسەر یاساکانی یارییەکە نیشان بدەن، ھەروەھا ساڵانە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن.[٢] بەگشتی، ناوبژیوانان پێویستە ئەزموونی زیاتریان ھەبێت بۆ ناوبژیوانی یارییە ئاست بەرزەکان.

جلوبەرگ

دەستکاری
 
جۆن لانگێنۆس ناوبژیوانی یەکەمین یاری کۆتایی مۆندیال بوو لە ساڵی ١٩٣٠

ناوبژیوانان جلوبەرگێک لەبەر دەکەن کە لە یاریزانەکان جیایان دەکاتەوە. بەزۆری ئەمە لە دەستەیەک جلی ڕەنگ جیاواز لە یاریزانانی ھەردوو یانە پێکدێت.

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ناوبژیوانان نیوچاکەتیان لەبەر دەکرد نەک جلێکی ھاوشێوەی یاریزانان. بە شێوەیەکی نەریتی ئەو یەکپۆشییە ھەمیشە ڕەش بوو، مەگەر یەکێک لە یانەکان درێسێکی زۆر تۆخی لەبەردا بووبێت، لەو حاڵەتەدا ناوبژیوان ڕەنگێکی دیکەی لەبەر دەکرد (بەزۆری سوور) بۆ ئەوەی خۆی لە ھەردوو یانەکە جیا بکاتەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Lane، A. M. (2006). «Soccer Referee Decision-Making: 'shall I Blow the Whistle?'». Journal of Sports Science & Medicine. 5 (2): 243–253. PMC 3827566. PMID 24259997.
  2. ^ ئ ا «Regulations on the organisation of refereeing in FIFA Member Associations, section 10» (PDF). لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.