ناسر قادرپوور.

ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی قەڵایچی سەر بە شاری بۆکان چاوی بەدنیا ھەڵێناوە. لە تەمەنی 16 ساڵییەوە رۆژھەڵاتی کوردستانی بەجێھێشتووە و ڕوی لە باشووری کوردستان کردووە. بۆ ماوەی چەند سالێک لەوێ ماوەتەوە، پاشان لە لایەن یۆئنەوە چۆتە وڵاتی نۆروێژ لە کۆتاییەکانی 2001. بەگەیشتنی لەوڵاتی نۆروێژ باشگای کۆنگفۆی لە شاری بیرگین کردووەتەوە ، سێ جار پلەی یەکەمی لە وڵاتانی ئێسکاندیناڤیا بەدەست ھێناوە. لە پاڵ وەرزشەکەشیدا دەستی بە خوێندن کردووە ، ھەر لەشاری بیرگین دیپڵۆمی وەرگرتووە، پاشان لە زانکۆی شاری کونگسبەرگ لیسانسی (بەکالۆریۆس ) لە زانستە سیاسییەکان بەدەست ھێناوە، ئێستاش ھەر بەردەوامە لە خوێندن. لە ساڵی 2009 دا لە سەربنەمای بیرۆکەی ناسیۆنالیستی کورد و پەرە پێدانی ھەستی نەتەوەخوازی لە کوردستان و ئوروپا ،رێکخراوی خوێندکارانی ناسیۆنالیستی کوردی لە زانکۆی کۆنگسبەرگ دامەزراندووە. ھەر لە یەکەم کۆبوونەوەدا کە لە دوازدە کەس پێکھاتبوو، ناسرقادرپوور وەک بەرپرسی خوێندکارانی ناسێونالیستی کورد ھەڵبژێردراوە،ھەروەھا ناسرقادرپوور رێکخراوی لۆبی کوردی لە2012/1/1 بە ھاوکاری چەند مامۆستایەکی زانکۆی ئۆسڵۆ و شاری دڕامێن و چەند دۆستێکی دیکەی کورد لە وڵاتی نۆروێژ دامەزراندووە. بەرھەمەکانی لە بواری نووسیندا بریتین لە:

1. کتێبی مێژووی کۆمەڵ،

2. دووھەم کتێب، کۆمەلێک وتارو لێکۆڵێنەوەی سیاسین لە زمانەکانی نۆروێژی و ئێنگلیسییەوە، بۆ سەر زمانی کوردی.

3. دەرکردنی گۆڤارێک بە زمانی نۆروێژی بە ناوی - Kurdistan i fokus. لێ وردبونەوە لە سەر کوردستان - کە ھەر سێ مانگ جارێک دەردەچێت و ناسرقادرپوور سەرنووسەریەتی.

ماڵپەری رەسمی خوێندکارانی ناسیۆنالیستی کورد


ماڵپەری رە سمی خوێند کارانی ناسیۆنالیستی کورد

ماڵپەری لۆبی کورد لە نۆروێژ.

https://web.archive.org/web/20170624204538/http://kurdernesvenner.no/