ناسر سینا
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ناسری سینا
ـ له دایکبووی 1962 له گه‌ڕه‌کی سێ ئاشانی مه‌هاباد
ـ ئه‌ندازیاری سینه‌ما و فیلمنامه‌نووسی له زانکۆی سینه‌ما و شانۆی زانستگای هونه‌ری تاران
ـ یازده ساڵ له به‌شی کوردیی رادیۆ و تله‌ڤزیۆنی ئێران، له مه‌هاباد و تاران کاری کردووه.
ـ چه‌ندین کۆڕی مه‌زنی خوێندکارانی کوردی له زانستگای تاران به‌ڕێوه برد که به بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی کورد داده‌نرێن.
ـ کۆمه‌ڵه شیعری چوار شاعیری کورد (شێرکۆ بێکه‌س، ڕه‌فیق سابیر، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵلا په‌شێو) ی به پێداچوونه‌وه‌ی سید علی صالحی. له سه‌ر ناوی "جهان و مویه‌های ازلی" کرده فارسی به‌ڵام ئیزنی بڵاوبوونه‌وه‌ی له تاران نه‌درایێ. ساڵی 2010 ئه‌م کتێبه له تاران به ناوێکی تر و له لایه‌ن دوکتۆر "قطب‌الدین صادقی" ی هاوڕێیه‌وه بڵاو بۆوه. سینا خۆی ده‌ڵێ هێشتا نه‌مدیوه و نازانم چه‌ندی لێ که‌م و زیاد کراوه.
ـ له ساڵی 1993دا پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ر کار ده‌رکرا، په‌ڕیوه‌ی وڵات بوو و له ستۆکهۆڵم گیرسایه‌وه.
ـ له ساڵی 1994دا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵان، رادیۆیه‌کی ناوچه‌یی په‌نجه‌ره‌ی له ستۆکهۆڵم دامه‌زراند که پازده سه‌عات له هه‌فته‌دا به‌رنامه‌ی به زمانی کوردی بڵاو ده‌کرده‌وه و ده‌نگی تاقانه‌ی ئازاد و غه‌یره‌حیزبیی کورده‌کانی سوید بوو.
ـ دوو ساڵ، موڵتی مێدیا و وه‌شانی ئینترنێتی و ماڵپه‌ڕوانیی له "ئه‌نستیتووتی ئای تیی ئه‌ورووپای باکوور" له ستۆکهۆڵم خوێند.
ـ یه‌که‌م ماڵپه‌ڕی کوردیی به شێوه‌زاری سۆرانی دامه‌زراند (هه‌ر به ناوی ماڵپه‌ڕ). یه‌که‌م چه‌تی کوردیش (به ناوی چه‌قه‌خانه). یه‌که‌م ماڵپه‌ڕی ده‌نگوباسی کوردیی سۆرانیشی به هاوکاریی چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێکی تر دامه‌زراند که راسته‌وخۆ به فۆنتی کوردی کاری ده‌کرد (کوردستان پرێس).
ـ له ساڵی 1996دا له به‌شی فارسیی ڕادیۆی نیونه‌ته‌وه‌یی سوید، پژواک، ده‌ستی به کار کرد.
ـ له ساڵی 2001 به‌شی کوردیی ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید، "زایه‌ڵه"ی دامه‌زراند و ئێستاش ئاماده‌کار و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه.
ـ چه‌ندین فیلم، به‌رهه‌می شانۆیی و چیرۆکی منداڵانی سویدی کردۆته فارسی و کوردی.
ـ چه‌ند کتێبێکی له فارسییه‌وه کردۆته کوردی و به پێچه‌وانه‌ش.
ـ لێره و له‌وێ له سه‌ر کولتوری کوردی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وتار بڵاو ده‌کاته‌وه.
ـ دوو کتێبی له سه‌ر "ته‌کنیکی چاوپێکه‌وتنی ڕادیۆیی" و "پابلیک سێرڤیس"، به کوردی ئاماده‌ی چاپن. بۆ خوێندنەوەی بەشێک لە بابەتەکانی ناسری سینا، سەردانی ئەم لاپەڕەیە بکە!