مەھجووری کوردستانی

سەید عەبدولحەکیمی «گەونتوو»، نازناو «مەھجووری»، لە ساداتی گەورەی باینچۆیە کە بە چەند پشت دەگاتەوە عارفی گەورە، بابە شێخ ئەحمەدی باینچۆ .

مەھجووری کوردستانی

لەدایکبوون١٨٢٣ یان ١٨٢٤
مەرگکۆتایی چەرخی سێزدەی ک. م.
کارشاعیر

مەھجووری ساڵی (١٢١٠ ک. م = ١٨٢٣ ز.) ھاتۆتە دنیا و کە پێگەیشتووە، لە قوتابخانەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان خوێندوویە و لاوەیەک لە خزمەتی مەولانا خالید بەھرەی بردووە و ھەر لەو سەردەمانە، لەگەڵ شێخ عوسمان سیراجەدین یەکیان ناسیوە و بوونەتە ھەواڵ.

سەید لە گەرانەوەیدا چۆتە گوندی کۆڵەسارە و خزمەتی مەولانا ئەحمەدی کەمانگەر گەیشتووە و پاش سەرەتێک خوێندن، ئیجازەی لێ وەرگرتووە و ئەوجار گەڕاوەتەوە زێدی خۆی ولە ناوچەی حسێن ئاوا ی سەر بە شاری سنە، تا ماوە بە خزمەتی ئایینی و عیرفانی و ھەروەھا ڕێنوێنی خەڵکەوە خەریک بووە.

مەھجووری ھاوکاتی مەولەویی تاوەگۆزی یە و پێکەوە نامە و شیعر گۆڕینەوەیان ھەبووە. زۆربەی شیعرەکانی مەھجووھری ناسک و جوان و ھەموو سۆفییانە و بە زاراوەی گۆرانین.

سەید عەبدولحەکیمی مەھجووری لە کۆتایی چەرخی سێزدەدا لە دنیا چووە.

چەند نموونەیەک لە ھۆنراوەکانی دەستکاری

پیر مەیخانە! پیر مەیخانە!ئیلتیجام وە تۆن، پیر مەیخانە!
جامێ جەو بادە، بکەر پەیمانەبدەر وەمەجنوون، ڕسوای زەمانە
بەڵام جامەکەت، خەیلێ گران بۆباعیس حەسرەت، ڕەشک یاران بۆ
«مەھجوور»نەزارەن پەرێ وادەی تۆمەجنوون مەزانۆ، قەدر بادەی تۆ
جە سەبا و مەسا، دڵ تەقریرشەنئارەزووی دیدار، جیلوەی پیرشەن
بەڵکە وە نەشئەی پیاڵەی ئەحمەرمەست حوزوور بۆ تا «یوم المحشر»

بەرھەمەکان دەستکاری

دیوانی مەھجووری کوردستانی

سەرچاوە دەستکاری

مێژووی ناودارانی کورد ، بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی ، وەرگێڕان: ماجد مەردۆخ رۆحانی

Aminijian (لێدوان) ٢٠:٢٦, ٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

داڕێژە:ھۆنراوەنووسانی کوردستان