مەلەکووت (چیرۆک)
مەلەکوت (بە فارسی: ملکوت) ناوی چێرۆکێکی درێژە لە بەھرام سادقی (بە فارسی: بهرام صادقی)، نووسەری فارسی ئێرانی . ئەم کتێبە سەعید سلێمانی کردویەتی بە کوردی و لە لایەن یانەی قەڵەم چاپ کراوە .[١] مەلەکوت یەکێکە لە رۆمانە هەرە دەگمەنە فەلسەفیەکانی وێژەی فارسی کە نیگایەکی تاریک و ڕەشبینانەی هەیە سەبارەت بە جیهان . بەھرام سادقی لە کەش و هەوایەکی کافکاییدا جیهانێکی جیاواز دەئافرێنێ تەواو ترسێنەر و سەیر و پڕ کارەسات. مەلەکوت رۆمانێکە بە ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو دەست پێدەکات، کارەسات بە شەو دەست پێدەکات و لە سپێدەدا ، دوای لە ناوچونی کەسایەتییەکان کۆتایی پێدێت .[٢] چیرۆکەکە ئاوا دەس پێدەکات " لە کاتژمێر یازدەی شەوی چوار شەممەی ئەو حەوتەدا جنۆکە خۆ لە گیانی "ئاغای موەدەت" ڕادەکات. ئاغای موەدەت لەگەڵ سێ کەس لە هاوڕێکانی بۆ رابواردن و خواردنەوە چوون بۆ ناو باخەکەی ئەو لە دەرەوەی شار ...[٣]
لە وەرگێڕی ئەم بابەتە چەندین بابەتی تر لە چاپ دراون :
- دەرکەوتەی دڵخوازی مەرگ، لێکۆڵینەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠١١
- تاپۆیەک لە تاریکیدا، کۆمەڵە چیرۆک، یانەی قەڵەم، سلێمانی ٢٠٠٩
- دوا سرودی بەلەموانەکان، کۆمەڵە شێعر، یانەی قەڵەم، سلێمانی ٢٠١١
- وەرزەکانی بەرزەخ، هەڵبژاردە لە کورتە چیرۆکی فارسی، و.سەعید سلێمانی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠٠٩
پەراوێزەکان
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- مەلەکوت، بەهرام سادقی، و.سەعید سلێمانی، یانەی قەڵەم چاپی یەکەم، سلێمانی - ٢٠١٠ ز