مەقامەکانی دەف بریتین لە ڕیتمگەلێک کە ھەرکامیان زیکری تایبەت بەخۆیان ھەیە و دەروێشەکانی تەریقەتە جۆراوجۆرەکان لە کوردستان بەم مەقامانە زکر و سەما دەکەن.[١][٢]

مەقامەکانی دەف دەستکاری

  • حی اللە ٤/٤
  • حی ھو حی اللە یان زکری دووھەم ٤/٤
  • حی حی حی اللە ٤/٤
  • دایم ٢/٤
  • حەدادی ٢/٤
  • حی اللە اللە ١٠/٨
  • غەوسی ٢/٨
  • حی یاھو ٤/٤
  • حی یا قیوم ٥/٤

ئەمانە مەقامەکانی دەفن کە لە خانەقا و تەکیەکانی کوردستان بەم نۆرەیە کە وترا زکریان پێ دەکرێ.

ڕیتمەکانی دەف دەستکاری

جگە لە مەقامەکان چەن ڕیتمێکی تر ھەن کە تایبەت بە خانەقا نین و بە جێی سەما و زکر ھەڵپەڕکێی تایبەت بە خۆیانیان ھەیە و تایبەت بە شایین کە بریتین لە ڕیتمەکانی دەف. کەواتە بەکارھێنانی وشەی مەقام بۆ ئەم ڕیتمانە ھەڵەیە، ئەگەرچی ھێشتا ئەم ھەڵە دەکرێ بەڵام وشەی مەقام بۆ ئەو زکرانە کە لە خانەقا دەکرێ بەکار دێ. ئەم ڕیتمانە بریتین لە:

  • ١- سەقزی ٦/٨
  • ٢- گەڕیان ٧/٨
  • ٣- ھەڵگرتن ٢/٤

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ حبیبی، مسعود، "شیوە نوین دف نوازی،"چنگ، تھران، ۱۳۷۹.
  2. ^ پھلوان، کیوان، فرھنگ گفتاری در موسیقی ایران استان ھای کردستان و کرمانشاە، انتشارات آرون، ١٣٩٧.
  • کاسێتی مەقامەکانی دەف لە سەید عەتا سەلامییە (لەم کاسێتەدا بە ھەڵە مەقامی غەوسی بە حەدادی ناو ھێنراوە کە ئەم دوانە جیان لەیەک)