مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم

مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم( Cullum Geographical Medal) یەکێک لە کۆنترین خەڵاتەکانی کۆمەڵەی جوگرافیی ئەمریکا یە، کە لەسەر خواستی جەنەڕاڵ جۆرج واشنگتۆن کوڵوم دانرا و لەلایەن جێگری سەرۆکی کۆمەڵە، بە کەسانێک پێشکەش دەکرێت کە بە دۆزینەوە جوگرافییەکانی خۆیان یان لە پێشکەوتنی زانستە جوگرافییەکان دەردەکەون. یەکەم براوەی ئەم خەڵاتە ساڵی١٨٩٦، ڕۆبێرت. ئی پێری بوو. ئەم مەدالیای زێڕە لەلایەن لیدیا فیلد ئەممەت دیزاین کراوە. لە ڕووی مەدالەکە، بیچمی پیاوێکی لاوی ڕاوەستاوی کەوان بەدەستەوە لە ناو بەلەمێکدایە. ئەو سەوڵەکانی خۆی پاش دۆزینەوەی زەوی فڕێ داوە . سێبەری بۆ چاوانی بە دەست دروست کردووە و لە ناو بەلەمەکەوە پێشڤەچوون لە ڕێگەی شەپۆلەکانەوە دەبینێ. باڵندەیەکی دەریایی لە ئاسمان دەسووڕێتەوە، ئاماژەیە بۆ نزیکبوونەوە لە زەوییە. هەمووی ئەمانە وا دانراوە کە نیشاندەری پڕۆژە و ڕوحی دۆزینەوەیە. لەسەر ڕووی مەدالەکەش ئەمە هەڵکەندراوە: "The American Geographical Society of New York."

پشت
ڕوو
مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم

براوەکانی مەدالیای جوگرافیایی کوڵوم:

  • ڕۆبێرت. ئی پێری(١٨٩٦)
  • فریدجۆف نانسەن(١٨٩٧)
  • سر جۆن مورای(١٨٩٩)
  • تۆماس سی. مەندەنهاڵ(١٩٠١)
  • ئا. دۆناڵدسۆن سمیت(١٩٠٢)
  • H.R.H. Duke of the Abruzzi (١٩٠٣)
  • گیۆرگ ڤۆن نیمایەر، سڤەن هەدین(١٠٩٤)
  • ڕۆبێرت بێل، ڕۆبێرت فاڵکۆن سکۆت(١٩٠٦)
  • ویڵیەم مۆریس دەیڤیس (١٩٠٨)
  • فرانسیسکۆ پ. مۆرێنۆ، سر ئەرنێست شاکلتۆن(١٩٠٩)
  • هەرمان واگنەر(١٩١٠)
  • جین ب. شارکۆت(١٩١١)
  • سر جۆن سکۆت کەلتی، ئەلێن چرچیڵ سەمپڵ (١٩١٤)
  • جۆرج و. گۆزالس(١٩١٧)
  • فرەدریک هاینەس نەوەڵ(١٩١٨)
  • ئەمانویل دە مارگەریە، هەنری فایرفیڵد ئۆزبۆرن(١٩١٩)
  • Albert I, Prince of Monaco (١٩٢١)
  • ئەدوارد ئا. ریڤەس(١٩٢٢)
  • ژۆڤان سڤیژیچ(١٩٢٤)
  • لوسیەن گاڵۆیس، هارڤەی هایەس، پێدرۆ. سی سانچێز(١٩٢٥)
  • جین برونهەس، ئالفرەد هێتنەر، هوگ ڕۆبێرت میل، جولیس چۆکالسکی(١٩٢٩)
  • کورتس فلەچەر ماربوت(١٩٣٠)
  • مارک جێفەرسۆن(١٩٣١)
  • بەرترام تۆماس(١٩٣٢)
  • دۆگلاس جۆنسۆن(١٩٣٥)
  • لویس ئارنەر بۆید(١٩٣٨)
  • ئەمانویل دە مارتۆن(١٩٣٩)
  • ڕۆبێت کوشمان مورفی(١٩٤٠)
  • ئارتور ڕۆبێرت هینکس(١٩٤٣)
  • هوگ هاممۆند بەنێت(١٩٤٨)
  • هانس ویلهێلمسۆن ئاهلمەن(١٩٥٠)
  • ڕۆبێرتۆ ئالماگیا(١٩٥٢)
  • British Everest Expedition (١٩٥٤)
  • جەی. ڕوسێل سمیت(١٩٥٦)
  • چارڵز وارەن سۆرنسوایت(١٩٥٨)
  • ئالبرت پادۆک کراری(١٩٥٩)
  • ویلیام موریس ئەوینگ(١٩٦١)
  • ڕیچارد جۆیل ڕوسڵ(١٩٦٢)
  • ڕاچێل لویس کارسۆن(١٩٦٣)
  • جۆن لەیگلی(١٩٦٤)
  • کرتلەی فلەچەر ماسێر(١٩٦٥)
  • پیتەر هاگێت (١٩٦٧)
  • لونا بی. لیۆپۆلد(١٩٦٨)
  • نەیل ئارمسترانگ، ئەدوین ئاڵدرن، میچێل کۆلینز(١٩٦٩)
  • بروس هیزان(١٩٧٣)
  • ڕێنە دوبۆس(١٩٧٥)
  • چانسی هەریس (١٩٨٥)
  • ئێف. کینس هارە، یی. فو. توان (١٩٨٧)
  • ئێم گۆردۆن وۆلمەن(١٩٨٩)
  • جاک دانگەرمۆند، دەیڤید لۆوەنتاڵ (١٩٩٩)
  • ویلبر زلینسکی (٢٠٠١)
  • پیتەر سمیت، ماتیۆ هەنسۆن(٢٠٠٩)
  • لی شوارتز(٢٠١٤)

سەرچاوە