مێژووی ئیخوان موسلمین لە میسر

ئیخوان موسلمین ڕێکخراوێکی ئیسلامییە کە لە شاری ئیسماعیلیای میسر لەلایەن حەسەن بەننا لە ئازاری ١٩٢٨ وەک بزووتنەوەیەکی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیسلامی دامەزراوە. ئەم گرووپە.[١][٢] لە وڵاتانی دیکەی موسڵمان بڵاوبووەوە بەڵام گەورەترین، یان یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوەکانی لە میسر ھەیە، کە ساڵانێکی زۆرە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراو و ھێزی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بووە،[٣] سەرەڕای یەک لە دوای یەک سەرکوتکردنی لە لەلایەن حکوومەت لە ساڵانی ١٩٤٨، ١٩٥٤، ١٩٦٥ دوای ئەوەی پیلانی گوماناوی تیرۆرکردن و ڕووخاندن ئاشکرا بوون. دوای شۆڕشی ٢٠١١ ئەم گرووپە بە یاسایی کرا، و لە نیسانی ٢٠١١دا دەستی بە پارتێکی سیاسی مەدەنی کرد بە ناوی پارتی ئازادی و دادپەروەری (میسر) بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا، لەنێویاندا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٢ کاتێک محەممەد مورسی کاندیدەکەی بوو بە یەکەم کەسی میسر کە بە شێوەیەکی دیموکراسی ھەڵبژێردرا. بەڵام دوای ساڵێک و دوای خۆپیشاندانی بەرفراوان، مورسی لەلایەن سوپاوە کودەتای بەسەر کرا و دەستگیرکرا. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەم ڕێکخراوە لەلایەن ڕووسیا، میسر، ئیمارات، سعودیە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە و جارێکی دیکە تووشی سەرکوتکردنی توند دەبێتەوە.[٤]

مێژوو دەستکاری

١٩٢٨ — ١٩٣٨ دەستکاری

ئیخوان موسلمین لە ساڵی ١٩٢٨ لە لایەن حەسەن بەننا لەگەڵ شەش کرێکاری کۆمپانیای نۆکەندی سوێز دامەزرا. بەننا مامۆستای قوتابخانە بوو، بۆ پێشخستنی جێبەجێکردنی یاسای شەریعەتی ئیسلامی بۆ ناو حکوومەت و پاشەکشەیەکی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئیتۆسێکی ئیسلامی لە خۆبەخشی و ئەرکی مەدەنی، دژایەتیکردنی ئەوەی کە وەک نادادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەیبینی و لەگەڵ دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی. ڕێکخراوەکە سەرەتا سەرنجی لەسەر کاری پەروەردەیی و خێرخوازی بوو، بەڵام بە خێرایی گەشەی کرد و بوو بە ھێزێکی سیاسی سەرەکی بە ھەمان شێوە، بە پاڵپشتیکردنی دۆزی چینە بێ مافەکان، ڕۆڵێکی دیار لە بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی میسردا گێڕا، و پێشخستنی چەمکی ئیسلام کە ھەوڵی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە پچڕاوەکانی نێوان نەریت و مۆدێرنە دەدا.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Muslim Brotherhood". irp.fas.org. Retrieved 2022-05-13.
  2. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2009-02-28. Retrieved 2022-05-13.
  3. ^ "Egypt's Most Popular Party Not on Election Ballot". www.globalsecurity.org. Retrieved 2022-05-13.
  4. ^ "Egypt's Muslim Brotherhood declared 'terrorist group'". BBC News (بە ئینگلیزی). 2013-12-25. Retrieved 2022-05-13.
  5. ^ Mura, Andrea (2012-02-01). "A genealogical inquiry into early Islamism: the discourse of Hasan al-Banna". Journal of Political Ideologies. 17 (1): 61–85. doi:10.1080/13569317.2012.644986. ISSN 1356-9317.