میزەڵی
میزەڵی یا خەومیزی بریتییە لە دۆخێ کە تێیدا نەخۆش لە تەمەنێکدایە کە دەتوانێ خۆی ڕاگیر بکا، بەڵام بە شێوەی ناویستەکی لە خەودا میز دەکا.
ئەگەر لە سەرەتای لە دایکبوونەوە، منداڵ لە شەودا خۆی تەڕ بکا، بەمە دەڵێن میزەڵیی سەرەتایی (PNE). ئەگەر منداڵ شەومیز نەبێ و دوایی تووشی بێ، پێی دەڵێن میزەڵیی دوایی(SNE). زۆربەی کچان تا تەمەنی ٦ ساڵی و زۆربەی کوڕان تا تەمەنی ٧ ساڵی لەم دۆخە ڕزگاریان دەبێ. تا تەمەنی ١٠ ساڵی نزیک بە ٩٥٪ منداڵان چاک دەبنەوە. دەوروبەری ٠٬٥٪ تا ٢٬٣٪ لە گەورەکان تووشی میزەڵین.
تەمەن
دەستکاریڕێژەی میزەڵی بە گوێرەی تەمەن:
- ٥ ساڵی: ٢٠٪
- ٦ ساڵی: ١٠٪ تا ١٥٪
- ٧ ساڵی: ٧٪
- ١٠ ساڵی: ٥٪
- ١٥ساڵی: ١٪ تا ٢٪
- ١٨ تا ٦٤ ساڵی: ٠٬٥٪ تا ١٪
ھۆکارەکان
دەستکاریبڕێک لە ھۆکارەکان:
- خۆڕانەگری میزەڵدان
- دواکەوتنی گوورانی مێشک
- جینیتیکی: ئەگەر دایک و باوک، ھەردوو تووشی میزەڵی بووبن، منداڵ لەوانەیە ٧٧٪ و ئەگەر یەکیان تووشیار بووبێ منداڵ لەوانەیە ٤٤٪ تووشی میزەڵی بێ.
- خەوی قورس
- دەروون شێواوی
- ھۆکاری ئەندامی
دەرمان
دەستکاریمیزەڵدانی ناسایی، چڵک و تەشەنا یا شەکرە نیشانەگەلێکی پزیشکین، کە پێویستیان بە دەرمانە. ڕێژەیەکی کەم لە میزەڵییەکان بە ھۆی نەخۆشیەوەیە. لە ڕاپرسییەکی لێکۆڵەرانەدا، ئەم پرسیارە کرابوو کە: لە چ تەمەنێکەوە دەبێ منداڵ خۆی تەڕ نەکا، دایک و باوکان وەڵامیان دابووەوە ٢٬٧٥ ساڵی و وەڵامی پزیشکانیش ٥٬١٣ ساڵی بوو. بەکار ھێنانی دۆشەکی ھەستیار بە تەڕی، کە ئاژیر لێدەدا، لە ٥٠٪ میزەڵیk,یەکاندا ئەنجامی باشی بووە. ئەم چارەسەرانەش بەسوودن:
- دەرمانی میزڕاگر
- دەرمانی دژەخەمۆکی
- چارەسەر بە بێ دەرمان
- چارەسەر بە نەشتەرگەری
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میزەڵی تێدایە. |