مۆسیقای شتە نامۆکان
ساوندتراکە ڕەسەنەکانی شتە نامۆکان لەلایەن کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێینی باندی سورڤایڤەوە سازکراون.[١] بە شێوەیەکی بەربڵاو سینتسایزەریان بەکارھێناوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ ھونەرمەندان و ئاوازدانەرانی ١٩٨٠کان وەک جۆن-مایکڵ جار، تانجێرین دریم، ڤانگێلیس، گۆبڵین، جۆن کارپێنتەر، جیۆرجیۆ مۆرۆدەر، و فابیۆ فریزی.[٢]
پێشینە
دەستکاریبرایانی دەفەر یەکەمجار بە مۆسیقای دیکسن و ستێین شاد بوون لەکاتی سەیرکردنی فیلمی ھەستبزوێنی ٢٠١٤ی میوانەکە، کە مۆسیقای تێدا بوو کە لەلایەن باندەکەیان، سوورڤایڤ، بەرھەمھێندرابوو.[٣] کاتێک ترایلەرێکی تاقیکردنەوەیییان دروست دەکرد کە دواتر بەکارھێندرا بۆ فرۆشتنی زنجیرەکە بە نێتفلیکس، برایانی دەفەر بڕیاریاندا کە گۆرانی «شیوەن» ی سوورڤایڤ بەکاربێنن وەک ساوندتاکی ترایلەرەکە.[١][٤] کاتێک کە زنجیرەکە وەرگیرا، برایانی دەفەر پەیوەندیان بە سوورڤایڤەوە کرد لە دەوروبەری تەممووزی ٢٠١٥ و پرسیان کە باندەکە پێکەوە ماون و دەتوانن کە ئاوازی وەرزەکە دابنێن؛ لە ئەنجامدا، دیکسن و ستێین زۆرەھا گۆرانی بڵاونەکراوەی پێشووی باندەکەیان بەخشییە تیمی بەرھەمھێنان.[١] برایانی دەفەر دڵخۆشبوون بە گوێگرتن لە مۆسیقاکان، داوایان لە دووانەکە کرد کە واز لە کارەکانی خۆیان بێنن و بەتەواوی مۆسیقا بۆ زنجیرەکە بەرھەم بھێنن.[٥] ئەوان خۆشحاڵبوون، و کاتێک زنجیرەکە لە بەرھەمھێناندابوو، لەگەڵ بەرھەمھێنەراندا کاریان کرد بۆ ھەڵبژاردنی ھەندێک لە گۆرانییە کۆنەکانیان و کارکردنەوە تیایاندا بۆ زنجیرەکە و ھاوکات بەرھەمھێنانی مۆسیقای نوێ وەک ھاندەری کەسایەتی.[٤] مۆسیقاکانی کە دووانەکە بەرھەمیان ھێنابوو لەکاتی وێنەگرتنی زنجیرەکەدا نێردران بۆ برایانی دەفەر، کە دواتر دێمۆکانیان بە «سکێج» دانا بەھۆی ناونیشانە سەیرەکانی دیکسن و ستێینەوە («ھورمز و بایە ٨ ڕۆحییەکان»، «بیرگەی تەڕکەران ٣»، «مۆمە بروسکەیییەکان و پیتزای ھێلکەیی» سەیرترینی کۆمەڵەکەن).[٥] «سکێچ»ێک کە ناوی «وەحی» بوو دواتر کرایە ئاوازی سەرەکی زنجیرەکە. بەتەواوی، نزیکەی ١٤ کاژێر لە مۆسیقا بەرھەم ھات بۆ زنجیرەکە لە ماوەی ساڵێکدا.[٥] دیکسن و ستێین پێش ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکان وەرگیرابوون، بۆیە دێمۆ ھاندەرەکانیان لەگەڵ تۆماری تاقیکردنەوەکانی ئەکتەرەکان لێدەدرا، بۆ باشترکردنی ھەڵبژاردنەکە.[٤][٦]
مۆسیقای سەرەکی
دەستکاریمۆسیقای سەرەکی زنجیرەکە لە پارچەیەکی بەکارنەھێنراوەی ستێینەوە وەرگیراوە.[١] دووانەکە وەشانێکی «خۆنەگرتوو»یان بەخشییە ستافی بەرھەمھێنان، کە پێیان وابوو بە چەند کاردانەوەیەک تێیدا باش دەبێت بۆ دەستپێکی زنجیرەکە.[٧][٨] دیکسن و ستێین دەستیانکرد بە نوێکردنەوەی دێمۆکە، و بەپێی پێشنیاری ستافەکە، «گەورەتر و باشتر»یان کرد، ئامانجێک کە بە بەکارھێنانی سینتسایزەری پڕۆفێت-٥، ڕۆڵاند ئێس ئێچ-٢، و مێلێترۆن، و بە بەکارھێنانی جۆرەھا پاڵێوی دەنگی ھاتە دی.[٩] چەند وەشانێکی دیکەشی لێ بەرھەم ھات کە جیاواز بوون لە درێژیدا.[٧]
دوای بڵاوبوونەوەی یەکەم وەرزی زبجیرەکە و ناوبانگە بەرچاوەکەی، ئاوازدانانەکانی دیکسن و ستێینیش ناوبانگێکی زۆریان پەیداکرد. چەندەھا ھونەرمەند وەک بلینک-١٨٢ گۆرانییەکەیان لە بەرھەمە ڕاستەوخۆکانیاندا بەکارھێناوە، و ژمارەیەک لە مۆسیقاژەنی تازەکار مۆسیقاکەیان ژەنیوەتەوە و لە یووتیووب بڵاویانکردووەتەوە.[١٠] گۆرانییەکە خەڵاتی پڕایمتایم ئێمی بردەوە بۆ باشترین گۆرانی سەرەکیی دەستپێکی ڕەسەن لە ٦٩یەم خەڵاتەکانی پڕایمتیام ئێمیی ھونەر.[١١]
بڵاوکراوەکان
دەستکاریساوندتراکەکان
دەستکاریساڵ | ناو | ئاوازدانەر(ان) |
---|---|---|
٢٠١٦ | شتە نامۆکان، بەشی ١ | کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین |
شتە نامۆکان، بەشی ٢ | ||
٢٠١٧ | شتە نامۆکان ٢ | |
٢٠١٩ | شتە نامۆکان ٣ |
کۆکراوەکان
دەستکاریساڵ | ناو | ھونەرمەند(ان) |
---|---|---|
٢٠١٧ | شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە | زۆرەھا |
٢٠١٨ | شتە نامۆکان: دەنگەکانی ھاڵۆوین لە سەراوژێرەوە | کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین |
٢٠١٩ | شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە، وەرزی ٣ | زۆرەھا |
خەڵاتەکان
دەستکاریساڵ | خەڵات | پۆل | پاڵێوراو | ئەنجام | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٦ | خەڵاتەکانی مۆسیقا لە میدیای ھۆڵیوود | باشترین مۆسیقای سەرەکی – زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی/زنجیرەی پەخشی دیجیتاڵی | کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین | پاڵێوراو | [١٢][١٣] |
باشترین ئاوازی ڕەسەن – زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی/کورتەزنجیرە | پاڵێوراو | ||||
باشترین سەرپەرشتیاری مۆسیقا – تەلەڤیزیۆن | نۆرا فێڵدەر | براوە | |||
٢٠١٧ | خەڵاتەکانی گرامی | باشترین ساوندتراکی ئاوازی بۆ میدیای بینراو | شتە نامۆکان، بەشی ١ | پاڵێوراو | [١٤] |
شتە نامۆکان، بەشی ٢ | پاڵێوراو | ||||
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی | باشترین مۆسیقای دەستپێکی زنجیرە | کایڵ دیکسن و مایکڵ ستێین | براوە | [١٥] | |
٢٠١٨ | خەڵاتەکانی گرانی | باشترین کۆکراوەی ساوندتراک بۆ میدیای بینراو | شتە نامۆکان: مۆسیقا لە زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسەوە | پاڵێوراو | [١٦] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ Kaufman، Gil (٢٩ی ئابی ٢٠١٦). «Stranger Things Co-Composer Shares the Story Behind 2016's Most Unlikely Musical Sensation». Billboard. لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Stranger Things: 10 eerie electronic gems to hear if you loved the Netflix show». FACT Magazine: Music News, New Music. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Gruttadaro، Andrew (٢ی ئابی ٢٠١٦). «How the Duffer Brothers Picked the Perfect Music for 'Stranger Things'». Complex. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Weingarten، Christopher (١ی ئابی ٢٠١٦). «'Stranger Things': Meet the Band Behind Show's Creepy, Nostalgic Score». Rolling Stone. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب The Duffer Brothers (١٩ی تەممووزی ٢٠١٦). «Stranger Things episode 5: The Duffer Brothers explain the show's soundtrack». Entertainment Weekly. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Thomas، Helen. «An Interview With S U R V I V E: The Mysterious Band Behind The Epic 'Stranger Things' Score» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). NME. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Nguyen، Hanh. «'Stranger Things' Composers Interview: Duo Discusses Soundtrack, That Haunting Theme Song and More». IndieWire. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Jones، Damian. «'Stranger Things' composers reveal how they made title-track for Netflix series». NME. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Welsh، April Clare. «Stranger Things composers break down theme music on Song Exploder». Fact Magazine. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Rich، Katey. «Even the Guys Who Wrote the Stranger Things Theme Can't Believe How Popular It's Become». Vanity Fair. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Sodomsky، Sam. «Emmys 2017: "Stranger Things" Wins Outstanding Theme Music Award». Pitchfork. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «2016 Music In Visual Media Nominees – Hollywood Music In Media Awards - HMMA». Hollywood Music in Media Awards. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «HMMA Winners – Hollywood Music In Media Awards - HMMA». Hollywood Music in Media Awards.
- ^ «59th Annual GRAMMY Awards Winners & Nominees». The Recording Academy. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Littleton، Cynthia (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Creative Arts Emmy Winners: 'Stranger Things,' 'Westworld,' 'Big Little Lies' Win Big — Complete List». Variety. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «2019 Grammy Awards: The Full List Of Winners». NPR. ١٠ی شوباتی ٢٠١٩. لە ١١ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.