مۆرفیم
مۆرفیم بریتییە لە بچووکترین یەکەی زمان، کە ھەڵگری باری ڕێزمانی و واتایی سەربەخۆیە. مۆرفیمەکان لە پێکەوەلکانی فۆنیمەکان پێک دێن. لە زانستی زمانەوانیدا، مۆرفیمەکان لە نێوان دوو برۆدا دەنووسرێن، وەک: {دڵ}، {من}.
پۆلێنکردنی مۆرفیمەکان
دەستکاریمۆرفیمەکان بە دوو دەستەی سەرەکی دابەش دەبن: مۆرفیمی ئازاد (یان ڕاستەوخۆ یان بنەما) و مۆرفیمی بەسراو.
مۆرفیمی ئازاد
دەستکاریبە مۆرفیمێک دەڵێن کە تەنیا و سەربەخۆ لە ڕستەدا بەکاردێت، مۆرفیمی ئازاد بە دوو دەستە دابەش دەبێت:
- مۆرفیمی ئازادی ڕێزمانی: بە مۆرفیمێک دەڵێن کە واتایەکی سەربەخۆی نییە؛ بەڵام لە پێکھاتەی ڕێزمانی ڕستەدا، سەربەخۆیە. وەک:بە، لە، بۆ، با، دا و…. ھەموو ئەم مۆرفیمانە لە ھەرکوێی ڕستەدا کە بن، بە وشە دەژمێردرێن، تەنانەت ئەگەر بە وشەیەکی ترەوە بلکێن و واتاکەی بگۆڕن، وەک: بۆمن، لەو، بەخۆشییەوە و… ئەم پێکھاتانە لە ڕستەدا بە دوو وشە دەژمێردرێن.
- مۆرفیمی ئازادی فەرھەنگی (یان وشەیی): مۆرفیمێکە واتای سەربەخۆی ھەیە، لە فەرھەنگی وشەکاندا واتایەکی بۆ دەسنیشان کراوە. وەک: ھەور، مانگ، دەست، ئەسپ و….
مۆرفیمی بەسراو
دەستکاریبە مۆرفیمێک دەڵێن کە ئەرک و واتایەکی سەربەخۆی لە نێو ڕستەدا نییە و بە مۆرفیمێکی ترەوە دەبەسترێتەوە. مۆرفیمی بەستراو دوو جۆری ھەیە:
- مۆرفیمی بەسراوی ڕستەوانی: ئەو مۆرفیمانەی وشەی تازە دروست ناکەن؛ تەنیا باری وشەکە دەگۆڕن و بۆ جێگرتن لە نێو ڕستەدا دەیگۆڕن. وەک: «ان» لە پیاوان، «تر» لە خێراتر و….
- مۆرفیمی بەسراوی داڕشتنی: ئەو مۆرفیمانەی دەبنە ھۆی پێکھاتنی وشەیەکی نوێ بە واتایەکی سەربەخۆ. وەک: «ٶڵە» لە کیژۆڵە، «ەر» لە نووسەر، «یلە» لە وردیلە و….