مۆدێلی بازنەی تاک ناوەند

مۆدێلی بازنەی تاک ناوەند(بە ئینگلیسی: Concentric Zone Model)، لە ساڵی ١٩٢٥ لە لایەن ئێرنست برجێس(E.W Burgess) کۆمەڵناسی ئەمریکاییەوە خرایە ڕوو. بە پێی ئەم مۆدێلە شارەکان خاوەن چەند ناوچەیەکن کە لە ناوەندی شارەوە بەرەو ئاقار و دەوروبەر بەرفرە دەبێت و بریتین لە:

مۆدێلی بازنەی تاک ناوەند

A-ناوچەی بازرگانی

B-بازرگانی و ڕابواردن

C- ناوچەی گواستنەوەیی(کە پێکهاتووە لە گەڕەکی هەژارنشینەکان، ناوەندە نیشتەجێبوونە کۆنەکان و کارگەی بچووک)

D-ناوچەی چینە هەژارەکان

E- دەوروبەری شار کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی دەوڵەمەندە

سەرچاوە دەستکاری

موحسنی، مەنوچێهر(٢٠٠٢)، دەروازەکانی کۆمەڵناسی، وەرگێڕانی ڕێبوار سیوەیلی و ئەوانی دی، دەزگای موکریانی.