#منوفارسی

منوفارسی ھاشتاگێک بوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی کە لە تویتەر بوو بە یەکێک لە ترێندەکانی وڵاتی ئێران لە شوباتی ٢٠٢٢دا. بەکارھێنەرانی تویتەر و دواتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر ئەم ھاشتاگەیان بەکارھێنا بۆ گێڕانەوەی چەوسانەوەکانیان بە ھۆی زمانی فارسییەوە و ھەروەھا پیشاندانی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە نەبوونی خوێندن بە زمانی دایکی و چەوسانەوە بە ھۆی خوێندنی تاکەزمانییەوە کە تەنیا فارسی وەک تەنیا بژاردە پێشکەش دەکات. میدیاکانی ئێران ئەم ھاشتاگەیان بە دەسیسەی وڵاتی ئینگلتەرا دانا.[١][٢]

کاردانەوەکان دەستکاری

ئەم ھاشتاگە بوو بە یەکێک لە ترێندەکانی تویتەر لە ئێران. بۆیە چەند میدیای فارسی وەک بی بی سی فارسی، ئێران ئینترنەشناڵ و مەنوتۆ باسیان کرد. ھەروەھا میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئەم ھاشتاگەیان بە دەسیسەی وڵاتی ئینگلتەرا دانا.[١][٢] ھاشتاگێکی تر دژ بەم ھاشتاگە دانرا بە ناوی قندپارسی کە داکۆکیی لە فارسی دەکرد، بەڵام ژمارەی تویتەکانی بەقەد منوفارسی نەبوو.

کەسایەتییەکان دەستکاری

نووسەری کورد بێھرووز بووچانی ئەم ھاشتاگەی بە یەکێک لە ڕووداوە ھەرە گرنگەکانی مەیدانی فەرھەنگی ئێران دانا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "توطئه انگلیسی علیه زبان فارسی (+عکس)". www.jamejamonline.ir (بە فارسی). Retrieved 2022-02-05.
  2. ^ ئ ا "هجوم انگلیسی به زبان فارسی!/ واکنش کاربران به راه‌اندازی کارزاری ضدایرانی با هشتگ «منو فارسی» | خبرگزاری فارس". www.farsnews.ir. Retrieved 2022-02-05.
  3. ^ "رنج، تبعیض و تحقیر به زبان مادری؛ هشتگ منو‌فارسی چیست؟". IranWire | خانه (بە فارسی). Retrieved 2022-02-06.