مستەفا سەید قادر

سیاسەتوانی کورد

مستەفا سەید قادر (ناوی تەواو: مستەفا قادر مستەفا عەزیز) (لەدایکبووی: ١٩٥٨ لە قەڵادزێ) وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[١]

خوێندن و پیشە دەستکاری

مستەفا سەید قادر پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردووە.

لە ١٩٧٨ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە. لە ١٩٩٠ تاوەکو ١٩٩١ زیندانی سیاسی بووە، و لە ١٩٩٥ بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ھەروەھا چەندین بەرپرسیاریەتیی جیای لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی ھەبووە. ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠٠١ دوای کۆنگرەی دووەم بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا جێگری فەرماندەی گشتیی پێشمەرگەی یەکێتی بووە. لە ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە. دوای دامەزرانی بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە ڕێکخەری ژووری کارگێڕی و داراییی بزووتنەوەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ناو و ژیانی وەزیرەکانی کابینەی ھەشت(کوردی). ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦.