مایکرۆ-
مایکرۆ (μ) یان میکرۆ پێشگرێکی سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانە کە لەگەڵ ١٠-٦ (یەک میلیۆنەم) بەرابەرە. نیشانی ئەم پێشگرە پیتی یۆنانیی μ (موو)یە. مایکرۆ تەنیا پێشگری سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانە کە بۆ نیشانەکەی لە نووسەیەک کەڵک وەرگیراوە کە لە ئەلفوبێی لاتینیدا نییە.