ماهاراجا بەزمانی سانسکریت بەمانای پاشای گەورە یان حاکمی گەورە دێت. لەزمانی ناوخۆییەکانی هیندستان وەک هیندی، پەنجابی، بەنگالی و گوجاراتی بۆ حاکمێکی هیندووئیزم بەکاردێت. ماهاراجا بۆ کەسێکی پیاو یان نێر بەکارێت لەبەرامبەردا دەستەواژەی ماهارانی (Maharani) بۆ کەسێتی مێێە بۆهەمان مەبەست بەکاردێت کەئەمیش دەکرێت ببێتە ژنی ماھراجا یان هەرخۆی شاژنی ناوچەکەبێت.

ناڵڤادی کریشناڕاجا وۆدیار ساڵی ١٩٠٣