ماڵی دەنگبێژان
ماڵی دەنگبێژان پڕۆژە یان ماڵێکە بۆ پاراستن و کۆبوونەوەی دەنگبێژانی شاری ئامەدە،[١][٢] لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٧ بۆ یەکەمینجار کراوەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕۆژانە کۆبوونەوە و گۆرانی و دەنگبێژی لە ماڵەکەدا ئەنجام دەدرێت. ئەو ماڵەشی کراوەتە ماڵی دەنگبێژان ئەوا لە سەر شێوە و تەلارسازیی کۆنی ئامەدە.
لە ئێستادا، ماڵەکە ڕوانگەیەکی گەشتیاریشی وەرگرتووە، ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "چریکەی ستران لەنێو ماڵی دەنگبێژان لە دیاربەکر". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-02-20.
- ^ "ماڵی دەنگبێژان". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-20.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ماڵێک بۆ پاراستنی كلتورو فەرهەنگ و فۆلكلۆرو گۆرانی ڕەسەنی كوردی – Knwe.org". knwe.org. Retrieved 2022-02-20.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |