مانسا موسا
مانسا موسا
دەستکاریمانسا موسا،نۆیەمین مانسا(فەرمانڕەوا)ی (ئیمپراتۆریەتی مالی)بوو کە دەکەوتە ڕۆژئاوای ئەفریقا کە لە سەردەمی ئەودا ئیمپراتۆرییەکە گەیشتە لوتکە،ساڵی لە دایک بوونی نازانرێت بەڵام بە مردنی لە تەختی دەسەڵات نامێنێت.ماوەی فرمانڕەوایی(١٣١٢ز-١٣٣٧ز). [١]
مانسا بە دەوڵەمەندی و بەخشندەییەکەی ناسرابوو،لە ناو کۆمەڵگەدا نازناوی دەوڵەمەند ترین پیاوی مێژووی لێنراوە.بەڵام ڕادەی دەوڵەمەندییەکەی تا ئێستا بە دڵنیایی نەزانراوە. [٢]
مانسا سەرمایەیەکی لە ڕێی دەسەڵاتی ئیمپراتۆڕییەتەکەیەوە بە دەست هێنابوو،بە کۆنترۆڵ کردن و باج خستنە سەر بازرگانی خوێ لە هەرێمەکانی باکور هەروەها زێڕیش لەو ناوچانەی دەوڵەمەندن بە زێڕ لە باشور؛(بامبوک،وانگارا،گەلام،تانغازا و چەندانی تر)مالی یەدەگێکی ئێجگار گەورەی زێڕی هەبوو، هەروەها دەشگوترێت کە بازرگانی بە عاجی فیل کردووە و چەندان کاڵای تر وەکو:کۆیلە،بەهارات،ئاوریشم و سیرامیک. [٣] [٤]
موسا چووەتە شاری مەککە لە ساڵی ١٣٢٤ بەو مەبەستەی حەج ئەنجام بدات بە دەست و پێوەندێکی زۆر و ئاڵتونیش هەروەها،لە ڕێگای خۆ لە قاهیرە لای داوە،کە دەگوترێت دیارییە گران بەهاکانی کاریگەری هەبووە لە سەر بە های زێڕ لە مسیردا و سەرنجی جیهانی عەرەبی و باکوری ئەفریقای زۆر بە دەستهێناوە. [٥]
موسا سنورەکانی ئیمپراتۆرییەتەکەی گەورەکرد و فراوانی کرد ،بە تایبەتیش شارەکانی گاو و تیمبکتوی کە خستییەوە ناو سنوری دەسەڵاتەکەی خۆیەوە.
بوارە جیاجیاکان
دەستکاریمانسا موسا بۆ دیزاین و ئەندازیاری سودی لە ئەندەلوس وەرگرتووە هەروەها قاهیرەش.
تیمبوکتو هەر زوو بووە ناوەندی بازرگانی(trade center )و کلتوری هەروەها ناوەندێکی فێربوونیش کە وەکو زانکۆ بوو بە ناوی (سانکۆرێ مەدراش)مەدرەسەی سانکۆری، [٦]
مەرگ
دەستکاریوادەی مردنی مانسا موسا بەڵگەی دڵنیای لە سەر نییە،بەڵام نەهێمیا لیڤتزۆن ساڵی ١٣٣٧ی داناوە و لە لایەن زۆربەی مێژوونوسانەوە وەرگیراوە.،بەو بەڵگە مێژوویانەی لەبەردەستماندان مانسا موسا بە مردنی ئاسایی مردووە. [٧] لە دوای مردنی مانسا کوڕەکەی جێی دەگرێتەوە ( maghan I). [٨]
سەرمایە
دەستکاریمانسا موسا بە سەرمایە زۆرەکەی ناسراوە، زۆرجار بە دەوڵەمەند ترین پیاوی جیهان ناوی دێنرێت،سەرمایەکەی بە ٤٠٠بلیۆن دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت،بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە دڵنیامان بکاتەوە لێی.[٩]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Musa I of Mali | Biography, Wealth, Slaves, Pilgrimage, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The richest man who ever lived». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٠ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Mansa Musa (Musa I of Mali)». education.nationalgeographic.org (بە ئینگلیزی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Rodriguez، Junius P. (1997-12). The Historical Encyclopedia of World Slavery [2 Volumes] (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-0-87436-885-7.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Digital History». www.digitalhistory.uh.edu. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nizamoglu، Cem (٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٣). «The University of Sankore, Timbuktu». Muslim Heritage. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «How did mansa musa die?».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Tesfu، Julianna (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «Mansa Musa (1280-1337) •» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The 25 Richest People Who Ever Lived - Inflation Adjusted | Celebrity Net Worth». web.archive.org. ٢ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)