مافی زوانی، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین (خوسووسی) یان گشتی. پاڕامێترەکانی تر کە بۆ شیکردنەوەی مافی زوانی بەکار دێت ئەمانەیە: پلە و ئاستی نیشتمانی‌بوون، بڕ و ئاستی ئەرێنی‌بوون، لایەنگری لە بواری ئاسمیلە یان پاراستن، و ئاشکرایی.[١]

مافی زوانی ئەمانە لەخۆ ئەگرێ: مافێک بۆ خاوەن زوانەکە لە کردەوەکانی یاسایی، بەڕێوبەرایەتی و دادوەری، فێرکاری زوان، ھەروەھا میدیاکان بە زوانێک کە شیاوی تێگەییشتن بێت و کەسەکان ئازاد بن بۆ ھەڵبژاردنی.[٢]

مافی زوانی لە یاسای نێونەتەوەیی‌دا زیاتر ئەڕواتە ناو چوارچێوەیەکی بەرینتر وەک مافەکانی کولتووری و فێرکاری.

بەڵگەنامە گرینگەکانی مافی زوانی ئەمانەن: ڕاگەیەنراوی جیھانیی مافی زوانی (١٩٩٦)، جاڕنامەی ئەورووپی بۆ زوانەکانی ناوچەیی و کەمینەکان (١٩٩٢)، بەڵێننامەی مافی مناڵ (١٩٨٩) و بەڵێننامەی چوارچێوەی پاراستنی کەمینە نەتەوییەکان (١٩٨٨)، ھەروەھا بەڵێننامە دژی ھەڵاواردن لە فێرکاری[٣] و بەڵێننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی (١٩٦٦).[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Extra, G. , and Yağmur, K (٢٠٠٤). Language rights perspectives.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  2. ^ Hult, F.M. , & Hornberger, N.H. «Re-visiting orientations to language planning: problem, right, and resource». Bilingual Review/La revista bilingüe. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ بەشی ٥. «Convention against Discrimination in Education».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ بەشی ٢٧. «International Covenant on Civil and Political Rights».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری