ماجید بەکر ئەییووب قاسم شکاک ناسراو بە ماجید شکاک (لەدایکبووی ١٩٦٦ لە ھەولێر، عێراق) شانۆکار، ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە.

ژیانی سەرەتا

دەستکاری

ماجید شکاک لە ١٩٦٦ لە گەڕەکی تەیراوە لە شاری ھەولێر لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەحمەدی خانی و دواناوەندی لە قوتابخانەی برایی تەواو کردووە. خاوەنی دوو بڕوانامەی دیبلۆمی یاسا و بەکالۆریوسی شانۆ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێرە.

ژیانی خێزانی

دەستکاری

ماجید شکاک ساڵی ١٩٩٥ ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکە بە ناوەکانی بەڕێز و گلێنە و بڵند.

بەرھەمەکان

دەستکاری

ماجید شکاک ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە خولیای ھونەری بووە و بەشداریی شانۆگەرییەکانی قوتابخانەی کردووە. ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندەی بە نێوەندی ھونەری دەگرێ و بە شانۆگەریی (لاس و خەزاڵ) کاری ھونەریی خۆی دەست پێ دەکا. مۆنۆدراما شێوازی تایبەتی کاری ئەو ھونەرمەندەیە.[١]

ھەشتاکانی زاینی

دەستکاری
  • لاس و خەزاڵ[٢] (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی شانۆی گەل)

  • خزمەتکارێکی گوێڕایەڵ (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشەنبیری جەماوەر)

  • خانزادێکی تر (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشەنبیری جەماوەر)

  • تاپۆ حەقی چییە (کورتە تەمسیل)

نەوەدەکانی زاینی

دەستکاری
  • سێ کەلە پووچ (دراما)
  • کەوەکانی قەرەچووخ (زنجیرە دراما)
  • سزا (شانۆ)

دووھەزارەکان

دەستکاری
  • سپڵە (کورتە تەمسیل)
  • کۆچ (زنجیرە دراما)
  • گەردەلوول ٣ (زنجیرە دراما)
  • ئازارەکانی بارام (زنجیرە دراما)
  • زیانەکانی تووتن (مۆنۆدراما)
  • ماندوو کراو[٣] (مۆنۆدراما)
  • زبڵدان[٤] (مۆنۆدراما)
  • پاڵەوانێک لە قاغەز (مۆنۆدراما)
  • ئەدیدایس (مۆنۆدراما)
  • مینا[٥][٦](مۆنۆدراما)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ماجید شکاک: ئەم کارە بە ھەموو ھونەرمەندێک ناکرێت، باس نیوز، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ نازم دڵبەند چۆن (لاس و خەزاڵ)ی نووسییەوە؟[بەستەری مردوو] سایتی ھەولێر، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ ماندوو کراو، کوردیپێدیا
  4. ^ ماجید شکاک بەرەو مەغریب کەوتە ریگا[بەستەری مردوو]، مەکۆی زێڕین، ٩ی نیسانی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.
  5. ^ ھەولێر.. فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما ساز دەکرێت، باس نیوز، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  6. ^ نوێترین بەرھەمی ئەحمەد سالار نمایش کرا ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.