لەحیمکردنی نەرم

(لە لەحێم کردنی نەرمەوە ڕەوانە کراوە)

لەحێم کردنی نەرم (بە ئینگلیزی: Soldering) پڕۆسەیەکە بۆ بەیەکەوە لکاندنی دوو ماددە بە ھۆی توانەوەی ماددەیەکی تواوە کە لە بەینی دوو ماددەکە دەتوێنرێتەوە بۆ و پاش سارد بونەوەی دوو مادەکان بەیەکەوە دەلکێن. جیاوازی ئەم پڕۆسەیە لەگەڵ لەحێم کاری (welding) لەوەدایە کە لە پڕۆسەی لکاندن دوو ماددەکە لە شوێنی لکاندنیان دەتوێنرێنەوە بەناویەدا، بەڵام لەم پڕۆسەیەدا ماددە سەرەکیەکان ناتوێنرێنەوە بەڵکو سیمی کاویە دەتوێنرێتەوە. ئەم پڕۆسەیە زیادتر لە بۆردە ئەلێکتڕۆنیەکان بەکاردێت بۆ ئەوەی ماددە سەرەکیەکان زیانیان پێ نەگات و گەرمی بەیەکەوە لکاندنەکە زیان بە بۆردەکە نەگێنێت. ھەروەھا جیاوازی نێوان لەحێم کردنی نەرم و لەحێمکردنی ڕەق لەوەدایە کە بۆ یەکەمیان سود لە پلەی گەرمی خوار ٤٥٠ سیلیزی وەردەگیرێت بەڵام بۆ دووەمیان پلەی گەرمی بەکارھاتوو سەروو ئەم پلەیەیە. لە ڕابردوودا ئەو ماددانەی بەکاردەھات ماددەی قوڕقوشمی تێدا بەکار دەھات، بەڵام بە ھۆی زیانی تەندروستی لە ھێستادا ئەم ماددەیە قەدەغە کراوە.[١]

پڕۆسەی کاویە کردن بۆ مەبەستی لکاندنی دوو شت بەیەکەوە
جیاکردنەوە بارگەگری کارەبایی لە بۆردێکی کارەبایی بە ھۆی کاویەوە
بەیەکەوە لکاندنی بۆڕی مس بە ھۆی لەحێم کردن
سیمی کاویە کردن بەتاڵ لە ماددەی قوڕقوشم

مێژوو دەستکاری

بە پێی چەند زانیاریەک دەرکەوتوە کە لەحێم کاری نەرم دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا کە لە مێزۆپۆتامیا (تورکیای ئێستا) بەکار ھاتوە.[٢] لەحێم کردنی نەرم و لەحێم کردنی ڕەق واپێدەچێ کە لە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زاین بەکار ھاتبێت.[٣] ٣٠٠٠ ساڵ پێش زاین، شمشێری سۆمەریەکان بە ھۆی کاویە کردن بەیەکەوە لکێندراوە.

بەکارھێنانەکان دەستکاری

لەحێم کردن بۆ کەلوپەلە کارەباییەکان، ماددە کانزاییەکان و ئامێرە مۆزیقایی و زێڕ بەکار دەھێنرێن. بە ھۆی ئەم پڕۆسەیەوە ئەم ئامێرانە پارێزراو دەبن لە توانەوە لە پلەی گەرمی زۆر بەرز.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Soldering
  2. ^ Brady, George; et al. (1996). Materials Handbook. McGraw Hill. pp.  768–70. ISBN 978-0-07-007084-4.
  3. ^ "A History of Welding". weldinghistory.org. Archived from the original on 25 April 2012. Retrieved 2 May 2018.