لێکۆڵین (گۆڤار)
لێکۆڵین (بە کوردیی باکووری: Lêkolîn) کۆوارێکی کوردییە کە لەلایەن ئینستیتیوتی کوردیی بەرلین چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە بۆ یەکەم جار لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٥ لە بەرلین بڵاو بۆوە. لە گۆڤارەکەدا توێژینەوە لەسەر زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەک زمان، فەلسەفە، مێژوو و کۆمەڵناسی دەکرێت. عیسمەت شەریف وانلی لە سەرنووسەرانی گۆڤارەکە بوو.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Lêkolîn (kovar)»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |