لێپێچینەوە چەمکێکی ڕەوشتیە چەند مانایەک لەخۆوە دەگرێت. زۆربەی جار ئەم زاراوەیە وەک ھاوتای مانای ئەو چەمکانەی تری وەک لێپرسراویەتی، و لۆمەھەڵگرتن، و بەرپرسیاریەتی و و زاراوەکانی تری پەیوەندیدار بە پێشبینیکردنی بەخشینی روونکردنەوە لەبەرامبەر رەفتارەکاندا. و وەک لایەنێکی حوکمڕانی، ئەم زاراوەیە تەوەری ئەو گفتوگۆیانە بوو کە پەیوەندیدارن بە کێشەکانی ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت. لێپێچینەوە لە بنەڕِەتدا ھەموو ئەو پێشبینی و گریمانانەی روونکردنەوەی ڕەفتارەکان لەخۆوەدەگرێت. و یەکەم کەس کە لەبارەی لێکۆلینەوەی پاساوھێناوە بۆ رەفتارەکان لە کۆمەلڕزانیدا رایگەیاند بریتیتبوون لە مارفن سکۆت و ستانفۆرد لایمان لە بابەتە ھاوبەشەکەیاندا بە ناوی " لێپێچینەوەکان Accounts " ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگری گەڕاندنەوەی بنەڕەتی زاراوەکە بۆ جی. ئێڵ. ئۆستن لە بابەتەکەیدا بە ناوی "داوایەک بۆ وەرگرتنی پاساوەکان" کە لەساڵی ١٩٥٦ بڵاویکردەوە و تیایدا پاساوھێنانەوەی وەک کردارەکانی ئازادی قسەکردن بەکارھێناوە. توێژەرەوەکانی پەیوەندیکردن ئەم کارەیان بەرفراوانکرد لە رێگەی تاقیکردنەوەی بەکارھێنانە ستراتیژیەکانی پاساوھێنانەوە و پاکانەکردن و بە عەقلانیکردنی رەفتارەکان و پۆزش ھێنانەوە و شێوەکانی تری روونکردنەوەی رەفتارەکان لەلایەن تاکەکەس و دامەزراوەکاندا، فیلپ نینلوک و ھاوەڵانی تەکنیکە تاقیکاریەکانی رێکخستنیان بەکارھێنا بۆ دۆزینەوەی ئەو چۆنیەتیەی کە تاکەکان لە رێگەیە رەفتاردەکەن بە گوێرەی جۆرەھا ئەو سیناریۆ و حاڵەتانەی کە تیایاندا پێویستە روونکردنەوە لەسەر رەفتارەکانیان بدەن.

و لە سیاسەتدا بەتایبەتی لە لە سیتەمەکانی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی لێپێچینەوە بە فاکترێکی گرنگ دادەنرێت بۆ گەرەنتی کردنی سیتەمێکی فەرمانڕەوایە باش. و لێپیچینەوە جیاوازە لە بەرچاوروونی (شەفافیەت) لەبەرئەوەی لێپێچینەوە تەنھا پەیوەندیارە بەریزبەندکردن و خستنەرووی سەلبیانە پاش ئەنجامدانی کارێک یان وەرگرتنی بڕیارێک، بەڵام شەفافیەت ئەگەری ئەم خستنە رووەی پێش ئەنجامدانی کارەکە یان وەرگرتنی بریارەکان یان لەکاتی ئەنجامدانی کارەکە یان وەرگرتنی بڕیارەکەدا. لێپێچینەوە ریژەیە کەمدەکاتەوە کە تیایدا نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان یان ئەو کەسانەی کە پلەوپایە باڵاکان بەڕیوەدەبەن دەکرێت بەئەنقەست لە رێگە لابدەن و لە سنوری بەرپرسیاریەتیە تیۆریەکانیان لابدەن و لە دەرئەنجامیشدا گەندەڵی رووبدات.

ھەندێک کات ئامانجی لێپرسینەوە لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ ئامانجی سەرکردایەتیدا یەکدەگرێتەوە. و رەنگە بنکەی دەنگدەران ئامانجی مەودا کورتیان ھەبێت کە لەگەڵ بەرژەوەندیە مەودا درێژەکان یەکنەگرنەوە.